موچه‌ی راسته‌قینه‌ی میسی ئاشكرا بوو
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی موچه‌ی راسته‌قینه‌ی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئاشكراكرد‌و له‌هه‌فته‌یه‌كدا 1 ملیۆن پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت‌و كۆی گشتی له‌ساڵه‌كه‌شدا 54 ملیۆن‌و 800 هه‌زار پاوه‌ند موچه‌كه‌یه‌تی.
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، میسی له‌گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یدا بۆته خاوه‌نی به‌رزترین موچه له مێژووی تۆپی پێدا‌و له‌هه‌فته‌یه‌كدا 1 ملیۆن پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سه‌نده‌ی تایمز، موچه‌ی ساڵانه‌ی میسی له‌به‌رشه‌لۆنه54 ملیۆن‌و 800 هه‌زار پاوه‌نده، به‌ڵام باج‌و چه‌ند خه‌رجیه‌كی ئیداره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه‌و میسی خۆی ده‌یدات.
سه‌نده‌ی تایمز ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ئه‌گه‌ر میسی تا كۆتایی ئه‌م گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌به‌رشه‌لۆنه بمێنێته‌وه كه له‌ساڵی 2021 كۆتایی پێدێت بڕی 220 ملیۆن پاوه‌ند له‌و یانه‌یه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه موچه‌ی ساڵانه‌ی میسی 40 ملیۆن یۆرۆیه‌و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 300 ملیۆن یۆرۆیه.
خوێندراوەتەوە1198