هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه با بێ هیوا نه‌بن
دۆسیه‌ی رۆیشتنی ماركۆ ڤیراتی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆتایی نه‌هاتوه‌و سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێن یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌گرێبه‌ستێكی نوێوه ده‌چێته‌وه به‌رده‌م یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ڤیراتی له‌رۆژی هه‌ینی رابردوو مانه‌وه‌ی له پاریس سان جێرمان راگه‌یاند، به‌ڵام له‌هاوینی داهاتودا فه‌ره‌نسا به‌جێده‌هێڵێت‌و روده‌كاته به‌رشه‌لۆنه.
لیكیپ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، به‌رشه‌لۆنه بێهیوا نه‌بوه له‌كڕینی ئه‌و یاریزانه ئیتاڵیه‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌گرێبه‌ستێكی نوێوه ده‌چێته به‌رده‌م پاریس سان جێرمان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی كڕینی ڤیراتی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی لیكیپ، گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ كڕینی ڤیراتی له‌نێوان 70 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆدا ده‌بێت‌و ئه‌و بڕه‌ش واده‌كات پاریس سان جێرمان هه‌ڵوێستی ده‌ستبه‌ردارنه‌بونی بگۆڕێت.
خوێندراوەتەوە872