ماركا: ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی دانی سیبایۆس سه‌ركه‌وتوو بوو
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له گواستنه‌وه‌ی دانی سیبایۆس و ئه‌و یاریزانه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ بیتیس له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دانی سیبایۆسی یاریزانی لاوی یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بگاته رێكه‌وتن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ریاڵ مه‌درید بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه ده‌داته بیتیس و 3 ملیۆن یۆرۆش وه‌ك پاداشت ده‌داته سیبایۆس.
بریاره رۆژی دووشه‌ممه سیبایۆس بگاته مه‌درید و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كان گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ئیمزابكات، دوای كۆتایی هاتنی پشوه‌كانیش په‌یوه‌ندی به كامپی راهێنانی یانه‌كه له وڵاتی ئه‌مریكاوه ده‌كات.
خوێندراوەتەوە545