رۆنی به 10 ملیۆن پاوه‌ند گه‌ڕایه‌وه ئیڤه‌رتۆن
دوای 13 ساڵ وه‌ین رۆنی ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی به‌جێهێشت و گه‌رایه‌وه یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، وه‌ین رۆنی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ریزی یانه‌كه‌ی به‌جێهێشت و جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ده‌ستبه‌رداربونی له لۆكاكۆ، گه‌رانه‌وه‌ی رۆنی بووه و به 10 ملیۆن پاوه‌ند توانیویه‌تی مانچسته‌ر یونایتد رازی بكات تا رونی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه بكات.
رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌راش دوێنێ وێنه‌یه‌كی رونیان له‌نێو یاریگای ئیڤه‌رتۆن بڵاوكردۆته‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی.
رۆنی 31 ساڵ، ساڵی 2004 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه كرد‌و له 13 ساڵ یاریكردنی بۆ ئه‌و یانه‌یه 253 گۆڵی تۆماركردووه.
خوێندراوەتەوە217