پاولینۆ له‌پێناو به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه موچه‌كه‌ی بۆ نیوه كه‌مبكاته‌وه
پاولینۆی به‌رازیلی فشار له‌یانه‌ی گوانگزۆ ده‌كات له‌پێناو به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری ببن‌و ئاماده‌شه موچه‌كه‌ی بۆ نیوه له یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ جاری دوه‌م هه‌وڵی كڕینی پاولینۆ له‌یانه‌ی گوانگزۆی چینی ده‌دات به‌تایبه‌تی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌وڵیدا‌و به‌گرێبه‌ستێكی 20 ملیۆن یۆرۆیی دوچاری شكست بوو.
مۆندۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، به‌رشه‌لۆنه به‌ته‌واوی بێهیوا بوه له‌كڕینی ماركۆ ڤیراتی، بۆیه ده‌یه‌وێت به‌كڕینی پاولینۆ تاراده‌یه‌ك هێڵی ناوه‌ڕاست تۆكمه بكاته‌وه‌و پاولینۆش بژارده‌ی یه‌كه‌مه له‌ئیستادا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی مۆندۆ، پاولینۆ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه روبكاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه چینیه‌كه كردوه ده‌ستبه‌رداری بن، له‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه موچه‌كه‌ی له‌به‌رشه‌لۆنه 5 ملیۆن یۆرۆ بێت له‌كاتێكدا ئێستا له یانه‌ی گوانگزۆ 9 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
خوێندراوەتەوە1151