ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی په‌شیمان ده‌بێته‌وه
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی به‌هۆی شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی رۆمیلۆ لوكاكو له فرۆشتنی دێگۆ كۆستا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و یاریزانه‌كه‌ش داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی ده‌كات.
رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را بڵاویانكردوه‌ته‌وه رۆیشتنی رۆمیلۆ لوكاكو بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد رۆیشتنی دێگۆ كۆستای هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری بلوز له بڕیاری ده‌ستبه‌رداربوون له هێرشبه‌ره ئیسپانییه‌كه‌ی په‌شیمان بوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كۆنتی ڕاسته‌وخۆ به كۆستای وتبوو كه یانه‌یه‌كی تر بدۆزێته‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانییه‌تی بۆ وه‌رزی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه كۆستا بۆ مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی بلوز مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌یه و له كۆتایی وه‌رزی رابردووش نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، چونكه ده‌یه‌وێت مووچه‌كه‌ی بۆ 180 هه‌زار پاوه‌ندی هه‌فتانه به‌رز بكرێته‌وه.
به‌شێك له رۆژنامه‌كانیش بڵاویانكردوه‌ته‌وه كۆنتی له كاتی ڕازی نه‌كردنی كۆستا به مانه‌وه‌ی له چێڵسی هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌دات.
خوێندراوەتەوە553