جێرمی ماتیۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سپۆرتینگه‌وه كرد
یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی پرتوگالی گواستنه‌وه‌ی جێرمی ماتیۆی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕاگه‌یاند و بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژۆ كرد.
یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاشكرایكردوه به گرێبه‌ستێكی خۆڕایی جێرمی ماتیۆی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه هێناوه‌ته ڕیزه‌كانیی و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و تا هاوینی 2019 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژۆ كردوه.
جێرمی ماتیۆ پێش ڕاگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆرتینگ ده‌ستی به ڕاهێنان كردوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕێگه‌ی پێدا یانه‌كه جێبهێڵێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
جێرمی ماتیۆ له هاوینی 2014 له یانه‌ی ڤاله‌نسیاوه په‌یوه‌ندی به به‌رشه‌لۆنه‌وه كرد‌و له یه‌كه‌م وه‌رزدا پێنج نازناوی به‌ده‌ستهێنا و وه‌رزی دواتریش بوه براوه‌ی سێ نازناوی تر، له وه‌رزی رابردوشدا جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی پێكان و دابه‌زینی ئاستییه‌وه، له وه‌رزی رابردوو ته‌نیا 16 یاریی ئه‌نجامدا.
خوێندراوەتەوە386