به‌رشه‌لۆنه شكستی هێنا
ماركۆ ڤیراتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ستی به ڕاهێنانه‌كانی كرده‌وه‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه شكستی هێنا.
ماركۆ ڤیراتی به‌شداری ڕاهێنانه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی كرده‌وه و له لێدوانێكیشیدا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی له یانه پاریسییه‌كه وتی: ئه‌و قسانه‌ی پێشوو كران و له رۆژنامه‌كان بڵاوكرانه‌وه له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانم بوه، ئه‌مه‌ش گوزارشته له ڕای خۆی و من له پاریس سانجێرمان دڵخۆشم، لێره درێژه به یاریكردنم ده‌ده‌ن.
له لایه‌كی تریشه‌وه جۆزێ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه له باره‌ی شكستهێنانیان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه وتی: ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی ئێمه ده‌یانویست ئه‌و یاریزانه بگوازینه‌وه، ڤیراتی خۆیشی ئاره‌زووی هاتنی ده‌كرد، به‌ڵام یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بدات و یاریزانه‌كه‌ی پێنه‌فرۆشتین.
به‌شداری كردنی ڤیراتی له ڕاهێنانه‌كانی سانجێرمان دوای ئه‌وه دێت كه له یه‌كه‌م رۆژی ڕاهێنانه‌كاندا ڤیراتی به‌شداری نه‌كرد و به‌ڵام دوێنێ به ته‌نیا ڕاهێنانه‌كانی ئه‌نجامداوه‌ته‌وه.
خوێندراوەتەوە428