دادگای ئیسپانیا سزای زیندانی میسی بۆ پاره گۆڕی
دادگای ئیسپانیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی سزای زیندانی لیۆنێل میسی بۆ پاره نیشاندا و له به‌رامبه‌ر 21 مانگ زیندانی 252 هه‌زار یۆرۆ له‌و یاریزانه وه‌رده‌گرن.
دوای ئه‌وه‌ی له 23 ی مانگی ڕابردوو داواكاری گشتی ئیسپانیا رایگه‌یاند لاریان له‌سه‌ر گۆڕینی سزاكه‌ی میسی له زیندانیكردنه‌وه بۆ پاره نییه، دادگای ئیسپانیا بڕیاریدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی سزاكه نیشان بدات و لیۆنێل میسی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له بری 21 مانگ زیندانیكردن بڕی 252 هه‌زار یۆرۆ ده‌داته حكومه‌تی ئیسپانیا كه بۆ هه‌ر رۆژێك 400 یۆرۆ ده‌كات.
لیۆنێل میسی به تاوانی خۆدزینه‌وه له باجدان له لایه‌ن دادگاوه ماوه‌ی 21 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام به پێی یاساكانی ئیسپانیا بۆ كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان گه‌ر پێشینه‌ی تاوانكاریان نه‌بێت و ماوه‌ی سزاكه‌یان له 2 ساڵ كه‌متر بێت ده‌توانن به پاره ماوه‌ی زیندانییه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە991