مانچسته‌ر یونایتد به 100 ملیۆن پاوه‌ند ڕۆمیلۆ لوكاكوی گواسته‌وه
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له گواستنه‌وه‌ی ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به 100 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن گه‌یشته ڕێككه‌وتن.
له سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڵاویكردوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی رۆمیلۆ لوكاكوی هێرشبه‌ری به‌لجیكی گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكییه‌كان گرێبه‌ستی نێوانیان ئیمزا ده‌كه‌ن.
مان یونایتد نۆخ و ماوه‌ی گرێبه‌ستی هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام به پێی زانیاری رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ده‌گاته 100 ملیۆن پاوه‌ند و 75 ملیۆن له پێشه‌كی ده‌درێت و 15 ملیۆنیش وه‌ك پاداشت ده‌درێت، 10 ملیۆن پاوه‌ندیش له به‌رامبه‌ر وه‌ین ڕونی دانراوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیشدا كه پۆل پۆگبا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له ئینستاگرام بڵاویكردوه‌ته‌وه رۆمیلۆ لوكاكو به پۆگبا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه كردوه‌و به‌شداری ڕاهێنانه‌كانی داهاتوویان ده‌كات كه ئێستا له لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكان بۆ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ.
خوێندراوەتەوە220