كریستیانۆن رۆناڵدۆ بڕیاریدا له ریاڵ مه‌درید بمێنێته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی هه‌واڵی رۆیشتنی له ریاڵ مه‌درید ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و مانه‌وه‌ی له ڕیزه‌كانی مێره‌نگی ڕاگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا هه‌واڵی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆیان له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به‌نه‌دانی باج به حكومه‌تی ئیسپانیا بڵاوكرده‌وه, ئه‌مرۆ ئه‌و یاریزانه سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و مانه‌وه‌ی له یانه مه‌له‌كییه‌كه دوپاتكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه, كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام بێت و راشیگه‌یاندوه له یانه ئیسپانییه‌كه ئاسوده‌یه و نایه‌وێت سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌جێیبهێڵێت.
به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه, له‌یه‌ك كاتدا ئه‌گه‌ر زۆره رۆناڵدۆ بڕیاره‌كه‌ی ئێستای بگۆرێت و یانه‌كه به‌جێبهێڵێت, ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتوو له یه‌كه‌م دانیشتتنی دادگادا كه له 31 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت, به تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باج تۆمه‌تبار بكرێت.
خوێندراوەتەوە315