گواردیۆلا بڕیاریی ده‌ركردنی پێنج یاریزانی مانچسته‌ر سیتی داوه
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی بڕیاریی فرۆشتنی پێنج یاریزان ده‌دات و نرخی فرۆشتنی یاریزانه‌كانیش نزیكه‌ی 110 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بریاریداوه رێگه به پێنج یاریزانی یانه‌كه نه‌دات تا به‌شداری كامپی راهێنانه‌كان له وڵاتی ئه‌مریكا بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، گواردیۆلا یانه‌ی سیتیزنی سه‌رپشككردووه له فرۆشتنی یاریزانه‌كان چونكه جێگه‌یان له پێكهاته‌كه‌یدا نابێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ناوی یاریزانه‌كانیان بڵاوكردۆته‌وه، كه پێكهاتوون له مانگالا و سه‌میر نه‌سری و جۆ هارت و ویلفرید بۆنی جیسۆن دینایر ، نرخی فرۆشتنی یاریزانه‌كانیش نزیكه‌ی 110 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
خوێندراوەتەوە286