ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌فه‌رمی داوای دیگۆ كۆستا ده‌كات
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دیگۆ كۆستا سووره له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید‌و یانه‌ی چێڵسیش له‌پێناو پاره‌دا ده‌یه‌وێت به یانه‌كانی چینی بفرۆشێت.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستێكی به‌بڕی 22 ملیۆن پاوه‌ند پێشكه‌شی یانه‌ی چێڵسی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی دیگۆ كۆستای ده‌ستبكه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی میره‌ر، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌كڕینی كۆستا روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی زۆر بۆته‌وه، چونكه یانه‌ی تیانجینی چینی به‌بڕی 76 ملیۆن یۆرۆ داوای له‌چێڵسی كردوه كۆستای پێبفرۆشێت.
میره‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، دیگۆ كۆستا پێداگیری ده‌كات روبكاته یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی تیانجینی به‌لاوه گرنگ نیه، له‌و كاته‌شدا چێڵسی نزیكه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێده‌گات، چونكه خواستی یانه ئینگلیزیه‌كه له‌پێناو پاره‌كه‌دا بۆ یانه چینیه‌كه.
دیگۆ كۆستا له‌ساڵی 2014 به‌بڕی 32 ملیۆن‌و 500 هه‌زار یۆرۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی به‌ره‌و چێڵسی به‌جێهێشت‌و له‌كۆی 120 یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه 58 گۆڵی تۆماركردوه.
خوێندراوەتەوە190