یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێكرد
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خوله ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان ده‌ستپێكردو ماركۆ ڤیراتیش به‌شداری یه‌كه‌م راهێنانی نه‌كرد.
له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئۆنای ئیمری راهێنه‌رو به ئاماده‌بونی ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌كه و به‌شێكی زۆر له یاریزانه‌كان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌نێو یاریگای ئۆریدۆ سینته‌ری شوێنی راهێنانه‌كان، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خوله ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان ئه‌نجامدا.
له‌یه‌كه‌م راهێناندا ماركۆ ڤیرانی ئیتاڵی به‌شداری نه‌كرد ئه‌وه‌ش والێكدرایه‌وه كه ئاره‌زووی به‌جێهێشتنی یانه‌كه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر زۆره په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بكات.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كان ده‌كات و تیایدا رووبه‌روی یانه‌كانی رۆما و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و تۆتنهامی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه.
خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا رۆژی 5ی مانگی 8 ده‌ستپێده‌كات و له‌یه‌كه‌م یاریشدا یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌میانی تازه سه‌ركه‌وتوو یاریی ده‌كات.
خوێندراوەتەوە208