دانی سیبایۆس كلاسیكۆی نوێی نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ڕیال مه‌دریده
هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ڕیال مه‌درید جارێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی لاكێشه سه‌وزه‌كه كلاسیكۆیه‌كی نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دانی سیبایۆسی یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڕیال بیتس كه‌وتونه‌ته ڕكابه‌ری یه‌كتر، ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كی به بیردێنێته‌وه كه ئه‌و دوو یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكدا گره‌ویان له‌یه‌كتر بردوه‌ته‌وه.
به‌رشه‌لۆنه و ڕیال مه‌درید ته‌نیا له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگا و زه‌وتكردنی لوتكه‌ی تۆپی پێی له ئیسپانیا و ئه‌وروپا و جیهان ڕكابه‌ری یه‌تر ناكه‌ن، به‌ڵكو له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كاركردنیشه‌وه ئه‌و دوو یانه‌یه هه‌میشه هه‌وڵی پێشڕه‌وی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به پلانی نوێ و پاره‌ی زۆر پلانی به‌رامبه‌ر تێكبده‌ن.
ئێستا شه‌ڕی هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر تواناكانی ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌یه، كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای خوار 21 ساڵ له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا سه‌رنجی هه‌موانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا و هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه كه‌وتونه‌ته ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز بۆ گواستنه‌وه‌ی، ئه‌ویش دانی سیبالۆسی یاریزانی یانه‌ی ڕیال بیتسی ئیسپانییه.
دانی سیبایۆس له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و ته‌مه‌نی 20 ساڵه، له ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مجار گرێبه‌ستی پیشگه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال بیتسدا ئیمزا كرد.
دانی سیبایۆس یه‌كه‌م یاریزان نییه ببێته جێی ڕكابه‌ری ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه، به‌درێژایی مێژووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌و دوو یانه‌یه له هه‌وڵی شكستپێهێنانی پلانه‌كانی یه‌كتردان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه.
له دواین هه‌وڵدا ڕیال مه‌درید توانی گره و له به‌رشه‌لۆنه بباته‌وه‌و ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌رازیلی له یانه‌ی فلامینگۆ كڕی و نه‌شیگواسته‌وه، به‌ڵكو به خواستن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ دایه‌وه به یانه‌كه‌ی خۆی و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش 45 ملیۆن یۆرۆیه، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 16 ساڵه.
ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌ك بوو كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید له به‌رشه‌لۆنه‌ی كردوه، كاتێك وه‌رزی ڕابردوو هه‌موو شتێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاندرێ گۆمێزی پرتوگالی ته‌واو كردبوو، به‌رشه‌لۆنه له دوا ساتدا ئه‌و یاریزانه‌ی به‌ره‌و كامپ ن‌و ڕفاند و به 35 ملیۆن یۆرۆ گواستییه‌وه.
ڕیال مه‌درید به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر دانیلۆش توانی گره‌و له ڕكابه‌ره‌كه‌ی بباته‌وه، كاتێك به‌رشه‌لۆنه له گواستنه‌وه‌ی دانیلۆ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی دانی ئه‌لڤێس نزیك بوه‌وه و نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ش جێگیر بوو، ڕیال مه‌درید ڕێره‌وی ئه‌و یاریزانه‌ی گۆڕی و له سانتیاگۆ بێرنابیۆ درێسی یانه‌ی شاهانه‌ی پێ پۆشی و نرخه‌كه‌شی 31 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ بو.
به‌رشه‌لۆنه به گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤا گه‌وره‌ترین زیانی به پلانه‌كانی فلۆرێنتیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید گه‌یاندوه، له ساڵی 2011 نه‌یمار پشكنینی پزیشكی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ڕیال مه‌درید ئه‌نجامدا و ڕازی بوو بچێته یانه‌ی مێره‌نگییه‌وه، به‌ڵام دوای ئۆڵمپیادی 2012 به‌رشه‌لۆنه بیرۆكه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی گۆڕی و یانه‌ی سانتۆسیشی ڕازی كرد هه‌تا به‌رشه‌لۆنه بیه‌وێت نابێت به هیچ یانه‌یه‌كی تر بیفرۆشن، به‌مه‌ش ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره شكیستی هێنا.
له ماوه‌ی سێ وه‌رزی رابردوودا به‌رشه‌لۆنه به‌هۆی ئێم ئێس ئێنه‌وه خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبردنه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و جیهان، به‌ڵام له ساڵی 2013 گه‌ر كارلۆ ئه‌نچیلۆتی نه‌بوایه، ئه‌وا ئێستا سوارێز له به‌رشه‌لۆنه نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌وكات ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌و له به‌رشه‌لۆنه به ئاسانی بردییه ڕیزه‌كانییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی یه‌كه‌م پێن نازنازی برده‌وه‌و ساڵی دوه‌میش بوه گۆڵكار و سێ نازناوی تری برده‌وه، هانده‌رانی ریال مه‌درید هێرشێكی زۆریان كرده سه‌ر كارگێڕی یانه‌كه‌یان.
دوای مۆندیالی 2010 مه‌سعود ئۆزێل بوه جێی گرنگی هه‌ردوو یانه‌یه، به‌ڵام ریال مه‌درید هه‌نگاوه‌كانی به خێرایی ناو پێش به‌رشه‌لۆنه بردییه ڕیزه‌كانییه‌وه، له 2003 خوان لاپۆرتا كاتێك بوه سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه به‌ڵێنی دا داڤید بێكهامی ئینگلیزی بگوازێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌سه‌ر فلۆرێنتینۆدا سه‌ربكه‌وێت و ئه‌و یاریزانه چوه ریال مه‌دریده‌وه.
له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕه‌زامه‌ندی گواستنه‌وه‌ی دی ستیفانۆی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دواتر ڕیال مه‌درید بردییه ڕیزه‌كانییه و له ده‌ستی به‌رشه‌لۆنه‌ی ده‌رهێنا.
دانی سیبایۆسیش نه یه‌كه‌م یاریزانه ببێته جێی ململانێی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه، نه كۆتا یاریزانیش ده‌بێت.
خوێندراوەتەوە788