سه‌رۆكی ڕیال مه‌درید ده‌یه‌وێت گالیانی بكاته ڕاوێژكاری یانه‌كه‌ی له ئیتاڵیا
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یالنه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئادریانۆ گالیانی بكاته ڕاوێژكاری یانه‌كه‌ی له ئیتاڵیا و له گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی خولی ئه‌و وڵاته‌دا هاوكاری بكات.
فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی ئیتاڵیا و له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵده‌دات ئاردیانۆ گالیانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی وه‌رزشی میلان ڕازی بكات پۆشتی ڕاوێژكاریی یانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت له ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی خولی ئیتاڵیا و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره تازه ده‌ركه‌وتوه‌كاندا هاوكاریان بكات.
له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێرێز ده‌یه‌وێت شوێنی ئێرنیستۆ برۆنزێتی پڕبكاته‌وه كه پێشتر ئه‌و پۆسته‌ی به‌ڕێوه ده‌برد، به‌ڵام دوای مردنی له ساڵی 2016 ڕیال مه‌درید ڕاوێژكاری بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاریزانه‌كان سێریا ئه‌ی له‌ده‌ستداوه.
خوێندراوەتەوە220