گواردیۆلا: سه‌ركه‌وتنی ڤالڤێردی په‌یوه‌سته به میسیه‌وه
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاشكرای ده‌كات سه‌ركه‌وتنی ئێرنیستۆ ڤالڤێردی له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌سته میسیه‌وه، چونكه باشترین یاریزان جیهانه له‌مێژووی تۆپی پێدا.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه، گواردیۆلا رایگه‌یاندوه، میسی باشترین یاریزانی جیهانه‌و باشترین یاریزانه كه بینیبێتی، له‌یاریگادا به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت‌و زۆر به‌ئاسانی جیاوازی دروست ده‌كات.
گواردیۆلا وتویه‌تی "سه‌ركه‌وتنی ڤالڤێردی له‌راهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌سته به میسیه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه له‌یاریگادا بێت ده‌توانێت تیپه‌كه به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نێت.
له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا راهێنه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاشكرایكرد، كێشه‌ی گه‌وره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هانده‌رانیه‌تی، كه هه‌موو وه‌رزێك ده‌یانه‌وێت ببێته پاڵه‌وانی ئه‌وروپا‌و ئیسپانیا‌و ئه‌وه‌ش هه‌موو كاتێك ده‌ستناكه‌وێت.
خوێندراوەتەوە456