گاریس به‌یل له ریاڵ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه؟
گاریس به‌یلی وێڵزی ره‌تیده‌كاته‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌جیبهێڵێت‌و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش هیچ نیه‌تێكی بۆ فرۆشتنی ئه‌و هێرشبه‌ره نیه.
تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه، گاریس به‌یل دڵخۆشه له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید‌و نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئینگلته‌را، به‌تایبه‌تی كه ده‌نگۆی رۆیشتنی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هه‌یه.
سكای سپۆرت ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، به‌یل نیگه‌رانه له‌وه‌ی پێكان رێگه‌ی پێنادات ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌وه نابێته پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سكای سپۆرت، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش هیچ نیه‌تێكی بۆ فرۆشتنی هێرشبه‌ره وێڵزیه‌كه نیه‌و هه‌وڵیش ده‌دات پێش كۆتایی هاتنی واده‌كه‌ی، گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێكی‌تر نوێبكاته‌وه.
گاریس به‌یل له‌وه‌رزی رابردودا له‌كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌شداری 27 یاریی كرد‌و 9 گۆڵیشی بۆ ریاڵ مه‌درید تۆماركرد.
خوێندراوەتەوە533