مارسیلیا لویس گۆستاڤۆی برده ریزه‌كانیه‌وه
یانه‌ی مارسیلیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لویس گۆستاڤۆی به‌رازیلی برده ریزه‌كانیه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرد.
یانه‌ی مارسیلیا له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی ڤولفسبۆرگ رێكه‌وتنی كۆتاییان كردوه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی لویس گۆستاۆی به‌رازیلی بۆ ریزه‌كانی.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی مارسیلیا، ئه‌مڕۆ گۆستاڤۆ گه‌یشتۆته باره‌گای یانه‌كه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی مارسیلیای ئیمزا كردوه.
هه‌رچه‌نده یانه‌ی مارسیلیا بڕ‌و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاشكرایانكردوه، مارسیلیا 8 ملیۆن یۆرۆی له‌كڕینی گۆستاڤۆ خه‌رجكردوه‌و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش تاكو 2021 ده‌خایه‌نێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لویس گۆستاڤۆ له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسانی یانه‌ی مارسیلیا درێسی یانه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.
خوێندراوەتەوە148