پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی ویمبڵدۆن ده‌ست پێده‌كات
رۆژی 2 شه‌ممه پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی ویمبڵدۆن كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی جیهان و له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت, ده‌ست پێده‌كات, له كوڕان تا ئێستا پیت سامپراس و فێدرێر زۆرترین جار نازناوه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌و له كچانیش مارتینا ناڤراتیلۆڤای ئه‌مریكی به 9 جار زۆرترین جار بۆته پاڵه‌وان.
پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ویمبڵدۆن كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی جیهان و به گراند سلام ناسراوه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانیشی له رۆژی 3 ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی دوو شه‌ممه ده‌ست پێده‌كات و له 16 ی هه‌مان مانگیش كۆتایی دێت, سه‌رجه‌م یارییه‌كانیشی له نێو یاریگای چیمه‌ن ئه‌نجامده‌درێت.
پاڵه‌وانێتیی ویمبڵدۆن كۆنترین پاڵه‌وانێتییه‌و له‌ساڵی 1877 ه‌وه دامه‌زراوه, كۆی گشتی خه‌ڵاته‌كانی بۆ ئه‌مساڵ 16 ملیۆن و 60 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیه.
پێشتر ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به ناوی پاڵه‌وانێتیی باران ناسرابوو, ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی یارییه‌كاندا به‌هۆی باران بارینه‌وه زۆربه‌ی كات یارییه‌كانی ده‌وه‌ستا, دواتر رێكخه‌رانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركرد و سه‌قفی یاریگاكه‌یان به شێوه‌ی جوڵاو لێ‌كرد تا چیتر به‌هۆی باران بارینه‌وه یارییه‌كان نه‌وه‌ستن.
پاڵه‌وانێتیی ویمبڵدۆن كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتیی جیهانه دوای پاڵه‌وانێتی ئوستراڵیای كراوه‌و رۆڵاند گارۆسی فه‌ره‌نسا, سێ یاسا هه‌یه كه ده‌بێت له كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان په‌یڕوبكرێت, ئه‌وانیش پێویسته هه‌موو یاریزانێكی به‌شدار له پاڵه‌وانێتییه‌كه به جلی سپیه‌وه یاریبكات و نابێت هیچ ریكلامێكیش له كاتی به‌ڕێوه‌چونی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌كاربهێنرێت, یه‌كێكیتر له یاساكانی ئه‌وه‌یه ده‌بێت له كاتی ته‌واوبونی هه‌ر یارییه‌ك یاریزانه‌كان پێكه‌وه یاریگا به‌جێبهێڵن.
یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان پێنج جۆره ئه‌وانیش تاكی كوران تاكی كچان, دوانی كوران دوانی كچان, دوانی تێكه‌ڵ.
دابه‌شكردنی خه‌ڵاته داراییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی ویمبڵدۆن له‌سه‌ر ئاستی كچان و كوران وه‌ك یه‌كه‌و پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه بری 2 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی خاڵه‌كانیش بۆ ئاستی كچان و كوران یه‌كسانه‌و ئه‌و یاریزانه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێت 2000 خاڵ وه‌رده‌گرێت, به‌ڵام گه‌یشتن به یاریی كۆتایی بۆ كوران 1200 خاڵ وه‌رده‌گرێت و له كچانیش 1300 خاڵی پێده‌درێت.
له رووی نازناویشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی كوران, ولیام رنچۆی به‌ریتانی و پیت سامپراسی ئه‌مریكی و رۆجێر فێدرێری سویسری به 7 جار زۆرترین جار بونه‌ته پاڵه‌وان.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش, مارتینا ناڤراتیلۆڤای ئه‌مریكی به 9 جار یه‌كه‌مه‌و تا ئێستا زۆرترین جار نازناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
ئاندی مۆرای به‌ریتانی و یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانیش پاڵه‌وانی ساڵی رابردوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر له میلۆس راونیچی كه‌نه‌دی برده‌وه, له‌سه‌ر ئاستی كچانش سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی دوای بردنه‌وه‌ی له ئه‌نجلیك كیربه‌ری ئه‌ڵمانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن, ساڵی رابردوو بوه پاڵه‌وان.
له‌سه‌ر ئاستی دوانیش هه‌ردوو كوره یاریزانی فه‌ره‌نسی هیۆگس هێربێرت و نیكۆلاس ماهۆ توانیان نازناوه‌كه ببنه‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی دوانی كچانیش هه‌ردوو خوشك سیرینا و‌لیامز و ڤینۆس ویلیامز جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه.
درێژترین ماوه‌ی یاریی كۆتایی ویمبڵدۆنیش له ساڵی 2008 دا بوو له نێوان رۆجێر فێدرێری سویسری و رافایل نادرالی ئیسپانی كه ماوه‌ی كه‌ی 4 كاتژمێر و 48 خوله‌ك بوو له كۆتایشدا رافایل نادالی ئیسپانی توانی به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به دوو كۆمه‌ڵه یارییه‌كه له كوره سویسرییه‌كه بباته‌وه.
خوێندراوەتەوە230