میلان له گواستنه‌وه‌ی فابیۆ بۆرینی سه‌ركه‌وتوو بوو
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز و به شێوه‌ی خواستن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ فابیۆ بۆرینی یاریزانی یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی ئینگلیزی ئیمزا كرد.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌سه‌ر سایتی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه, سه‌ركه‌وتوو بون له گواستنه‌وه‌ی فابیۆ بۆرینی ئیتاڵی و یاریزانی یانه‌ی سه‌نده‌رلاند و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز و به خواستن ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ رۆسۆنێری گواستۆته‌وه.
یانه‌كه بڵاویشیكردۆته‌وه, بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆرینی شه‌ش ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر میلان كه‌وتوه‌و دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌شی میلان ده‌توانێت ئه‌و یاریزانه به‌هه‌میشه‌یی بباته ریزه‌كانیه‌وه.
میلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا, بۆرینی پشكنینه پزیشكه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتویی تێپه‌راندوه‌و دواتریش ئیمزای له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كردوه.
فابیۆ بۆرینی پێشتر له یانه‌كانی پارما و رۆمای ئیتاڵی یاریكردوه‌و له ئینگلته‌راش یاریی بۆ یانه‌كانی چێڵسی و سوانزی سیتی و لیڤه‌رپوڵ و دواتریش بۆ سه‌نده‌رلاند كردوه.
خوێندراوەتەوە419