به‌رشه‌لۆنه یاریزانێكی فرۆشت
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كریستیان تیۆی به ریاڵ بیتس فر‌وشت‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا له‌شاری سیڤیلیه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیمزا ده‌كات.
یانه‌ی ریاڵ بیتس له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كریستیان تیۆ گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن‌و به‌م نزیكانه گرێبه‌سته‌كه ئیمزا ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی بیتس، گرێبه‌ستی نێوان یانه‌كه‌و تیۆ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌بێت‌و تاكو ساڵی 2022 ده‌خایه‌نێت‌و دوای ئه‌و واده‌یه‌ش توانای نوێكردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێكی‌تر ده‌بێت.
یانه‌ی بیتس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا تیۆ ده‌گاته شاری سیڤیلیه‌و به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیمزا ده‌كات.
كریستیان تیۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ساڵی 2014 به‌شێوه‌ی خواستن له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه رویكرده یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی‌و تاكو 2016 له‌و یانه‌یه یاریكرد، ساڵی رابردوش به‌رشه‌لۆنه بۆ جاری دوه‌م به خواستن به‌خشیه یانه‌ی فیۆره‌نتینا.
خوێندراوەتەوە1356