گواردیۆلا گڵۆپی سه‌وزی بۆ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی هه‌ڵكرد
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی گڵۆپی سه‌وزی بۆ جۆ هارت هه‌ڵكرد تاكو یانه‌كه به‌جێبهێڵێت‌و سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێت مانچسته‌ر یونایتد وێستگه‌ی داهاتوی ئه‌و گۆڵچیه ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، جۆ هارت دوا رۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی به‌سه‌ر ده‌بات‌و له‌هاوینی ئه‌مساڵدا یانه‌كه به‌جێده‌هێڵێت.
ئێكسپرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، گواردیۆلای راهێنه‌ر جۆ هارتی كردۆته ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو، چونكه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردوه تاكو یانه‌كه به‌جێبهێڵێت‌و روبكاته یانه‌یه‌كیتر.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئێكسپرێس، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆر نزیكه له‌كڕینی جۆ هارته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ده‌نگۆی رۆیشتنی داڤید دی خیا هه‌یه.
جۆ هارت له‌مانگی شه‌شی رابردوو ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆرینۆ كۆتاییهات‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ مانچسته‌ر سیتی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی گواردیۆلا رایگه‌یاندوه پشت به ئیدیریسۆن‌و براڤۆ ده‌به‌ستێت، ئه‌و گۆڵچیه ئینگلیزیه ده‌بێته گۆڵچی سێیه‌می مانچسته‌ر سیتی.
خوێندراوەتەوە223