چێڵسی‌و رۆما گه‌یشتنه رێكه‌وتن
یانه‌ی چێڵسی‌و رۆما گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێری ئه‌ڵمانی‌و دوای یارییه‌كانی جامی كیشوه‌ره‌كان به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
ته‌له‌فزیۆنی سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه، ئیداره‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی رۆما رێكه‌وتنی كۆتاییان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆدریگێر خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا به‌ره‌و پریمه‌ر لیگ به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سكای سپۆرت، دوای یاریی كۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كان كه بڕیاره ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌بچێت، رۆدیگێر ده‌چێته له‌نده‌ن‌و پشكنینی پزیشكی له‌یانه‌ی چێڵسی ئه‌نجامده‌دات، چونكه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداری یارییه‌كانی جامی كیشوه‌ره‌كان ده‌كات.
سكای سپۆرت ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، نرخی گواستنه‌وه‌ی رۆدیگێر له رۆماوه بۆ چێڵسی 29 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كه‌وێت‌و 4 ملیۆنیتریش وه‌ك پاشه‌كی ده‌درێته یانه ئیتاڵیه‌كه.
ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێر 16 یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامداوه‌و له دو وه‌رزی رابردوشدا 72 یاریی بۆ یانه‌ی رۆما كردوه‌و ئاستێكی به‌رزیشی پێشكه‌شكردوه.
خوێندراوەتەوە232