ویلی كابایرۆی گۆڵچی مان سیتی به‌ره‌و چێڵسی به‌جێهێشت
ویلی كابایرۆی ئه‌رجه‌نتینی ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسییه‌وه كرد.
یانه‌ی چێڵسی بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، كابایرۆی گۆڵچی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و گۆڵچییه ئه‌رجه‌نتینیه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و به‌بێ به‌رامبه‌ر رویكردۆته‌وه چێڵسی و شوێنی ئه‌زمیر برۆزۆڤیچ ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بۆرنمۆسه‌وه كرد‌و وه‌رزی داهاتوو پارێزگاری له تۆڕی گۆڵی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات.
ویلی كابایرۆی ساڵی 2014 له یانه‌ی مه‌له‌گاوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیه‌وه كرد به‌ڵام نه‌یتوانی متمانه‌ی پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وه‌ش وایكرد ریزی یانه‌ی سیتیزن به‌جێبهێڵێت.
خوێندراوەتەوە189