تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
له کوده‌تاکه‌ی سی حوزه‌یران من نوسیم سه‌رۆک له‌مرۆ به‌دواوه شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه. بۆچی من دێڕێکی وه‌هام نوسی؟ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سه‌رۆک تا ئه‌و رۆژه شه‌رعی بوو، له‌و ساته‌وه‌خته‌وه شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه؟ یان له‌و ساته‌وه‌خته‌دا من به ئاگابوومه‌وه له ناشه‌رعی سه‌رۆک؟ نه‌خێر! دیاره نامه‌وێت له سه‌ر شه‌رعیه‌ت بدوێم، چونکه شه‌رعی بوون کێشه‌یه‌کی یاسایی نیه،هه‌تا بتوانین به ئاسانی راڤه‌ی بکه‌ین. به‌ڵکو رووئه‌دات که ناشه‌رعی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به شه‌رعی بزانرێت که له ئه‌نجامدا ئه‌یکاته شه‌رعی. به‌م پێیه شه‌رعی بوون بریتیه له ئاستی ئاگایی و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر که‌سێک یان ده‌زگایه‌ك له ساته‌وه‌ختێکدا. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ئه‌وه‌یه: بۆچی من له ساتێکی وه‌هادا هاورێکی وه‌هام کرد؟ وه‌ڵامه‌که‌م له سه‌ڕ دوو هێڵی ته‌ریبه: یه‌كه‌م له هوسرله‌وه‌یه، دووه‌م له ئالان بادیو. به‌مانایه‌كی تر یه‌که‌م هێڵ په‌یوه‌سته به ئاگابوونه‌وه دووه‌م به رووداو. لای من هه‌ستان به کرده‌ی رۆشنبیری، که من ده‌ڵێم کرده‌ی رۆشنبیری، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که که‌سێک نیه به پیشه یان به ئاگایی رۆشنبیر بێت، به‌ڵکو هه‌موو که‌سێک که خاوه‌ن پیشه یان شاره‌زاییه‌كه ده‌توانێت رۆڵی رۆشنبیرانه ببینێت. بۆ نموونه که‌بابچیه‌ك بێت له سه‌ر ته‌له‌فزیون باسی ئه‌وه‌بکات چۆن که‌بای ئورفه دروستبکه‌یت و به باشی و به‌خۆشی و به پاکی ئه‌وا کابرای که‌بابچی به کرده‌یه‌كی رۆشنبیرانه هه‌ستاوه. به‌م پێیه رۆشنبیر بریتیه له ئاماده‌بوون له پانتایی گشتیدا له پێناوی گشت‌دا، به کرده‌یه‌كی زانیاریانه. بۆ نموونه کیماناسێک کاتێک دێت باس له مه‌ترسی ژینگه ده‌كات له بوارێکی گشتیدا ئه‌وا ده‌بێته رۆشنبیر. به‌م پێیه رۆشنبیر که‌س نیه، به‌ڵکو کرده‌یه. هیچ که‌سێک نابێته رۆشنبیر ئه‌گه‌ر به‌كاری رۆشنبیری هه‌ڵنه‌ستێت. ئه‌گه‌ر دونیایه‌ك بۆیناباخ و بڕوانامه‌شی هه‌بێت. هێڵی یه‌كه‌م، که له فینۆمینۆلۆجیای هۆسرله‌وه‌یه، وه‌هایه، ئه‌رکی که‌سی رۆشنکه‌ره‌وه، به تایبه‌ت له بواری سیاسی و بیردا، بریتیه له کردنی یان گۆڕینی ئه‌وه‌ی له ئارادایه بۆ ئاگایی. چونکه هه‌میشه زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی له ئارادایه له میانه‌ی کرداری ئاساییکردنه‌وه، نۆرماڵکردن، پۆشین، یاری زمانه‌وانی، گونجانی نه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵ ده‌درێت که رووه راسته‌قینه‌که‌ی بشاردرێته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی له ئارادایه بۆئه‌وه‌ی ببێته ئاگایی ده‌بێت توێژاڵه‌كانی لاببرێت. لێر‌ه‌دا کاری رۆشنبیر گه‌رانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و درز و شه‌ق و که‌له‌به‌رانه که راستی لێوه ده‌بینرێت. لێره‌وه دێمه سه‌ر هێڵێ دووه‌م، ساته‌وه‌ختی روودانی رووداو وه‌ك بادیو ده‌ڵێت ساته‌وه‌ختی ده‌رکه‌وتنی راستیه. له ساته‌وه‌ختی رووداونی رووداودا ده‌بێت به ئاگابین که ئه‌و ده‌رکه‌وتنی راستیه بگۆرین بۆ ئاگایی گشتی. بۆ من کوده‌تای سی حوزه‌یران ساته‌وه‌ختی ده‌رکه‌وتنی راستیه‌كی کۆنی پۆشراوبوو، (بۆ هه‌موان) بۆیه به لامه‌وه گرنگ بوو هاواربکه‌م که شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه. چونکه گه‌ر له ساته‌وه‌ختێکی وه‌هادا هاوارنه‌كه‌یت له پاش تێپه‌ربوونی دیسانه‌وه توێژاڵ و رووپۆش و یاریه زمانه‌وانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان دێنه‌وه و ده‌بنه رووپۆشی ئه‌ستور. ئاوێنه