تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزیکی مەدەنی و جیاواز لەو پێکهاتە ناجۆر و ناشرینییەی حیزبەکانی تری لەسەر دروستبوە، هاتەمەیدان و بەگژ ئەو دەسەڵات و عەقڵییەتییەدا چوەوە کە کوردستانیان نوقمی گەندەڵ و وێرانەیی کردەوە و لە روی سیاسیەوە پێگەی هەرێمیان هێندە بچوک کردوەتەوە بەجۆرێک لەهاوکێشە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەیی و نێودەوڵەتی زەلیل و بێ کاریگەر کرد. لێرەدا دەڵێین بۆ گرنگە و پێویستە خەڵکی کوردستان پشتیوانی لە گۆڕان و لیستەکەی بکەن؟ لەبەر ئەم چەند خەسڵەت و بنەما بنەڕەتیانەیەی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر بونیادنراوە. 1. مانادانەوە بە چەمکی سیاسەت و کاری سیاسەتکردن وەک ئامرازێک بۆ چاکەی گشتی و هونەری بەڕێوەبردن و فەلسەفەی سیاسی. 2. لەدایکبونی گۆڕان دابڕان و تێپەڕاندنی مۆدیل و فۆڕمی حیزبی خێڵگەری و سەرۆکی موقەدەس هەتا هەتایی توڕدایە زبڵدانی مێژوەوە دەتوانین بڵێین لەماوەی 80 ساڵی سەرهەڵدانی حیزبی کوردیدا داهێنانێکی ئێجگار ناوازە بو. 3. گۆڕان زەمینەی سەرهەڵدانی سیستەمی فرە حیزبی فراوانتر کرد و بەتەواوی لەکوردستاندا چەسپاندی. 4. بزوتنەوەی گۆڕان لەڕێگەی میکانیزم و ئامرازە مەدەنی و ئاشتخوازانەوە کردە پڕادایمی کاری حیزبی لەکوردستاندا. شێوازی ململانێی چەکداری و توندی حیزبایەتی گۆڕی بۆ ململانێی مەدەنی و گیانی یەکتر قبوڵکردن. 5. گۆڕان سەرلەنوێ ئیرادە و هیوابەخشی گەڕاندەوە بۆ تاکی کوردی، کە تا ئەم ساتە پارتی و یەکێتی خەریکی چاندن و بڵاوکردنەوەی نائومێدی و رەشبینیکردنی خەڵک بون. 6. هەمو ئەو نوێنەرانەی چ لە پەرلەمانی کوردستانن چ ئەو نوێنەرانەی لە پەرلەمانی بەغدا و چ تیمی حکومەت و هەرێم وناوەندو چ ئەو نوێنەرانەی لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمدان. بەهەق داکۆکیکاری راستەقینەی مافە سیاسی و مەدەنییەکانی خەڵک و دەنگدەران بون. بزوتنەوەی گۆڕان لەتەواوی ئاستەکاندا روبەڕوی تەحەدییەکانی بەردەمی بوەتەوە و قەڵەمبازی گەورەی داوە. دیارە دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا گۆڕان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێی جیاوازترەوە ئامادەیی تەواوی هەیە وەک هێزێکی دامەزراوەیی و کاریگەر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 12/5 لەبەرەم تاقیکردنەوەیەکی مێژویی و گەورەدایە بۆ دەرچون بەسەرکەوتویی لەو پرۆسەیەدا. گۆڕان جەخت لەسەر شێوازی کاری مەدەنییانەی خۆی دەکاتەوە پابەندە بەهزری ئاشتخوازانەی (نەوشیروان مستەفا)وە دیارە ئەویش لە رێگەی پیادەکردنی هەنگاوی مەدەنی و ئامرازەکانی دیموکراسیی ئەرکە ئەخلاقی و نیشتیمانیی و مرۆییەکانی جێبەجێدەکات، ئەو دۆخە شێوێنراوەی کوردستان تێیکەوتوە بۆ جارێکی تر بێنێتە سەر رێگا دروستەکەی کاری حکومداری و سیاسەتکردن بۆ ئەوەی لانی کەم شکۆ بۆ مرۆڤ و هەیبەتی سیاسی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بگەڕێنتەوە. گەر سەرنج لەژینگەی بانگەشەی ئەمجارەی هەڵبژاردن بدەین دەبینن دوای نۆساڵ لەدروستبونی گۆڕان کەچی خۆشبەختانە هێشتا هەست بەوە دەکەین بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان بەحەماسەت و روحیەتی گۆڕانخوازانەوە پشتیوانی بزوتنەوەکە دەکەن و بەهیوایەکی زۆرەوە دەڕواننە بزوتنەوەی گۆڕان و لیستی 142و پاڵێوراوەکانی، بێگومان ئەوەی جێگەی هیوابەخشیە بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەیە گۆڕان پەیوەستە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی دروستیی خۆیەوە و پابەندە بەپڕەنسیپەکانی و رێبازە دەوڵەمەند و راستەکەی نەوشیروان مستەفاوە. هەڵبەتە ئەمە وایکردوە هەمیشە گۆڕان لە سەنگەری خەڵکدا بمێنێتەوە و پەرۆشانە پێداگری لەجێبەجێکردنی بەڵێن و بەرنامە گشتگیرەکەی خۆی بکاتەوە. لەم بانگەشەیەدا گۆڕان وەک پارتی و یەکێتی لەئاست میللەتدا سەرشۆرڕ و شەرمەندە نییە، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر بەسەربەستی و سەربەرزییەوە بانگەشە بۆ بەرنامە سیاسیەکەی و کاندیدەکانی دەکات و داوا دەکات دەنگ بدەن بە لیستی ژمارە 142ی گۆڕان. دواجار ئەوەی تاکە دەلاقەیە بۆ هیوابەخشی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی نیشتیمان ومیللەت تەنها و تەنها گۆڕانە.