تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
كێشه‌یه‌كی گه‌وره كه كۆمه‌ڵگه‌ی باشوری كوردستان تێی كه‌وتووه، نه‌بوونی خاوه‌ندارێتییه له‌حكومه‌تدا. ئه‌م كێشه‌یه به‌رۆكی كۆمه‌ڵگه پاشكه‌وتووه‌كان ده‌گرێته‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی تایبه‌ت نییه به خودی خۆی، خۆی به خاوه‌نی نازانێت، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت وای له ژیانی به‌ڕێوه‌بردن كردبێت له‌باشوری كوردستان. وردتر سه‌رگرته‌ی ڕووداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه بگرین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ره‌كه‌وێت كه حكومه‌ته لۆكاڵییه‌كه‌ی باشوری كوردستان، بێ خاوه‌نه، سه‌رێكی ئاڵۆزكاوی جه‌سته‌داری بێ خاوه‌ن، كه به‌ڕای من ئه‌مه ترسی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌ر حكومه‌تێك له‌دوای ئه‌میشه‌وه بنیاتنرێت. ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوو، خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م حكومه‌ته سه‌ر ئاڵۆزكاوه‌وه نازانن، بۆیه لای ئه‌مان تێكڕای كابینه‌كه نامۆیه، وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی نامۆ سه‌یری ده‌كه‌ن. هه‌رچی یه‌كێتییه سه‌ری له‌خۆیی و حكومه‌ته‌كه شێواندووه، بۆئه‌وه‌ی ئۆباڵی هه‌موو شكسته‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی پارتی، میدالی پشێوی و ماڵوێرانی ئه‌كه‌ن به ملی حكومه‌ته‌كه‌دا، له‌كاتێكدا به‌ئاشكرا له‌خۆپیشاندانه‌كاندا، یه‌كێتی و پارتی خراونه‌ته یه‌ك ته‌رازووه‌و پارسه‌نگ كراون به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك. كه‌م نین ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی یه‌كێتی كه پارتی له‌م خۆپیشاندانه وه‌ك جه‌للاد سه‌یرده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا تازه چله‌ی مامۆستا شه‌هیده‌كه‌ی كۆیه ته‌واو بووه، كه به‌ده‌ستی چه‌كدارانی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی شه‌هید بوو له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند مانگی پێشوودا. به‌شێك له‌یه‌كێتییه‌كان هه‌موو حكومه‌ت له‌كه‌لـله‌ی سه‌ری پارتی دا كۆده‌كه‌نه‌وه و بیریان ده‌چێته‌وه هێشتا جێگره‌كه‌ی ئه‌م جه‌سته‌یه له‌هه‌ولێره، ئه‌م خۆ به‌خاوه‌ن نه‌زانینه‌ی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی یه‌كێتی كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ش دروستكردووه، كه‌ئێستا لای خه‌ڵكی ئاسایی به هایپۆكرسی hypocrisy سیاسی ناوده‌برێت. هاوپه‌یمانێتییه تازه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له یه‌كێتی و ماڵباتی تاڵه‌بانی، ڕاسته فۆكسی ڕه‌خنه‌كانیان ئه‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی نامۆ بێت و به‌رهه‌م ساڵح خۆی به‌شێك نه‌بووبێت له‌م جه‌سته‌یه، به‌ڵام پۆینتی سه‌ره‌كیی بۆ شكاندنی قوباد تاڵه‌بانییه، لایه‌نگرانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه كه‌م نین و رۆڵیان هه‌یه له‌خۆپیشاندانه‌كاندا. هه‌رچی نه‌وه‌ی نوێ- یه، ئه‌مجاره نه‌یتوانی به‌شی شێر بێت له‌خۆپیشاندانه‌كان، چونكه ئه‌مجاره گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌یان لێسه‌نده‌وه. وردتر ڕاڤه‌ی رووداوه‌كان بكه‌ین، لێره‌دا ته‌نیا پارتی ماوه‌ته‌وه كه هه‌موو هێزو توانای خستۆته‌گه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های خۆپیشاندانه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێر، ئێستا پارتی به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، نازانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكات، به‌شێكی لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌كانیان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه حكومه‌ته‌كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ماوه، به‌ڵام به‌هۆی دیسپلینی حزبییه‌وه ناچارن پاڵپشتی بكه‌ن. ئێستا ئه‌م گیانه بێ خاوه‌نه به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه كه یه‌كسانه به ته‌نیایی پارتی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسی ناو ئه‌م گیانه، خۆیان به‌به‌شێك له‌م به‌ڕێوه‌بردنه نازانن، چونكه كاتێك ده‌گه‌نه خه‌ڵكی ئاسایی، هه‌مان ئه‌ندێشه و ده‌رده‌دڵیان هه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م گیانه ورده ورده خاوه‌نی نه‌مێنێ، سه‌رئه‌نجام درێژه به ژیانیش بدات، له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا ده‌مرێت، دوور نییه بۆ مردنه‌كه‌شی كه‌س خۆی به خاوه‌نی نه‌زانێت، ته‌نیا پارتی نه‌بێت.