تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
هه‌فته‌ی رابووردوو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری به‌غدای پایته‌خت (میساقی شه‌ره‌ف)یان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری داهاتوو و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئیمزاكردو بڕیاریشه له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م مانگه‌دا به‌ڕه‌سمی بڵاوبكرێته‌وه. میساقه‌كه 24 به‌ند له‌خۆده‌گرێت كه كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و راسپارده‌و رێنماییه بۆ هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواتریش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، كه دیارترینیان ئیدانه‌ی هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی تائیفی و ره‌گه‌زه‌ی و ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و هاوكات ته‌حریم و ته‌جریمی توندوتیژی كراوه، هه‌روه‌ها رێگه له‌به‌كارهێنانی هێز یاخود به‌كارهێنانی فشار یاخود هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و ترساندنێك به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌ر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان بێ لایه‌ن بن و نابێت میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌دژی یه‌كتر به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ها نابێت هیچ لایه‌نێك ده‌ستوه‌ربداته كاره‌كانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌روه‌ری یاسا، له‌هه‌مووشی گرنگتر ده‌بێت لایه‌نه‌كان هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان باوه‌ڕیان به گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت و ئه‌نجامه‌كانی قبوڵ بكه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌و جۆره ئیمزاده‌كه‌ن و دواتر پێوه‌ی پابه‌ند نابن، به‌ڵكو ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه چواره‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌و جۆره‌یه له‌وكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازی ده‌كات له به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌م دۆخی عێراق دۆخی ساڵانی پێشوو نیه، هه‌م هاوپه‌یمانێتی و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانیش ئه‌گه‌رچی تاڕاده‌یه‌ك هه‌مان ناوه‌ڕۆكیان هه‌یه، به‌ڵام له‌ئێستادا ناوه‌كانیان جیاوازه‌و تاڕاده‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان به‌دووربگرن له‌و دابه‌شبوونه‌ی جارانی مه‌زهه‌بیه‌ت و تائیفیه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی مێژووی سیاسی و ده‌سه‌ڵات له عێراقی دوای ساڵی 2003 بكه‌ین ده‌بینین ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێت كه ئه‌ویش (سه‌رده‌می ئینتیقالی)یه به‌ڕابه‌رایه‌تی (ئه‌یاد عه‌لاوی)، ئه‌وا ته‌واوی ساڵه‌كان هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كان و به‌دیاریكراویش ده‌سه‌ڵات لای حزبی (ده‌عوه) بووه. هه‌رچه‌نده پشكی كورد سه‌رۆككۆماری و پشكی سوننه‌كانیش سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فیعلی و خاوه‌نی یه‌كه‌مینی ده‌سه‌ڵات شیعه‌كان و حزبی ده‌عوه بووه. شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان لایه‌ن و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی عێراق به‌درێژایی ساڵانی رابووردوو شه‌ڕی نێوان ئه‌و حزبانه بووه، هاتنی داعش و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سوننه مه‌زهه‌ب له‌ساڵی 2014 خۆی بۆخۆی ده‌رئه‌نجامی په‌راوێزخستنی ئه‌و مه‌زهه‌به بووه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌ته‌واوی جومگه جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا. هاوكات دۆخی ئێستای عێراقیش هه‌ر به‌په‌راوێزخستنی سوننه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له ئێستادا كوردیشی هاتۆته سه‌ر و كێشه‌و گرفتی زۆر قوڵ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه كه چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نیه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه كه به‌ناوی میساقی شه‌ره‌ف ده‌نوسرێته‌وه به‌كورتییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی نوسیویانه تا ئه‌وه‌نه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییان پارێزراو بێت، گرفتی ئه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیانه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌ینوسن باوه‌ڕیان پێی نیه، چونكه هه‌رخۆیان پاره‌و ده‌سه‌ڵات وسوپای جیاواز جیاوازیان هه‌یه، هه‌رخۆیان یاسا ژێر پێ ده‌خه‌ن و پرۆسه‌ی ته‌زویر له‌ناوچه‌كانی باڵاده‌ستی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، هه‌رخۆشیان یه‌كتری ده‌سڕنه‌وه‌و مه‌زهه‌ب و مه‌زهه‌بگه‌رایی ده‌خه‌نه پێش هاوڵاتی و هاوڵاتی بوونه‌وه. به‌بڕوای من ئه‌و میساقه شه‌ره‌فه‌ی نوسراوه هه‌روه‌ك ئه‌و سێ میساقه‌ی تر وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه‌و هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌روه‌ك ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌و بازنه‌ی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵات لای حزبی ده‌عوه ده‌مێنێته‌وه، ره‌نگه به‌هه‌ندێك جیاوازی بچوكه‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر (مالیكی) نه‌بێت (عه‌بادی)یه، (عه‌بادی) نه‌بێت (مالیكی)یه.