تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ئاساییه و مافی خۆته هه‌وڵبده‌یت زۆرتریت ده‌نگ كۆبكه‌یته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام مایه‌ی شه‌رم و نه‌نگیه له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌بیت به‌راست و چه‌پدا درۆ ببه‌شیته‌وه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هێزه نیه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به درۆ و شێواندنی راستیه‌كان ناشیرن بكرێت، گۆڕان به‌كردار و گوفتار متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستهێنا ته‌نها هێزێكیش ده‌توانێت پیشی بكه‌وێت كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راستگۆتر و به‌كردارتر بێت. ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه‌تان، دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان به ماكینه‌یه‌كی ئیعلامی و داهاتێكی بێ‌شومار و هێزێكی زۆری چه‌كداره‌وه نه‌یانتوانی روخساری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نۆ ساڵی رابردوودا بشێونن، ئیتر چۆن هێزگه‌لێك ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن كه ره‌عیه‌ت و دارده‌ستی ئه‌م هێزانه بن. ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رگیز خوازیاری ئه‌وه نه‌بوین باسی ئه‌وه بكه‌ین كه چیمان كردوه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ته‌نها بۆ ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی ده‌مامكداره‌كان ناچار ده‌بین مشتێك له خه‌رواری ئه‌و كارانه بخه‌ینه‌روو. له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پرسی ئه‌وه‌ی گوایه هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هاورابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غداد بدرێت به حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات، زیاد له‌جارێك ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵك بڵێن، گۆڕانیش هاوشێوه‌ی پارتی و یه‌كێتیه، ئه‌م بابه‌ته ده‌وروژێنن. ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه، ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو له ساڵی 2016 پرۆژه‌ی ناردنی پاره‌ی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده نه‌بێت یاسای بودجه جێبه‌جێ بكات، لەماوەی ڕابردودا بێ پەردە حیدر عبادیمان ئاگادار کردبۆوە کە پێویستە پارەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی بەئالیەتێک بدرێت کە گرەنتی ئەوە بکرێت بەتەواوی بگاتە دەستی موچە خۆران ، ئەم حومەتەی ئێستای هەرێم دەستێکی ئەمین نیە، ئەگەر بێ ویژدان نەبین حیدر عبادیش لەقسەکانیدا ئاماژەی پێدا ۰ ته‌نها له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا له دوو كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ئكیدمان له‌وه كردۆته‌وه كه پاره‌ی موچه پەروەردەو تەندروستی راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نه‌كرێت و راسته‌وخۆ بدرێته وه‌زاره‌تەکانیان وداوای میزانی مراجعەبکرێت تاوه‌كو دڵنیابین ته‌واوی موچه ده‌درێت به موچەخۆران . به‌ڵام وه‌ك چۆن رێگا ناده‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كه ئێستا ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمدا مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسی و حیزبیه‌كانیان به هه‌مانشێوه‌ش رێگا ناده‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش له یاسای بودجەدا مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان "وه‌كو كیانێكی سیاسی" پێشێل بكه‌ن و وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵێ ئێمه نه‌مان هێشت ناوی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا وه‌ك پارێزگا جێگیربكرێت و ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین. ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌رزوو وتی، "پاراستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی هه‌مومانه" ئه‌مه لای من ته‌نها یه‌ك مانای هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌رێمه له ده‌ستی مافیا و گه‌نده‌ڵه‌كانی هه‌رێم ده‌ربهێنین و رێگاش به ده‌ستدرێژییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌ده‌ین یاری به چاره‌نوسی میلله‌تێكه‌وه بكه‌ن. به‌ڵێ ئێمه هیچ متمانه‌مان به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم نیه و باش ده‌زانین هه‌ر پاره‌یه‌ك بچێته قوڕگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵ و مافیا ئاسایانه‌وه كه له ماوه‌ی 3 ساڵدابەقسەکانی خۆیان بێت ئه‌م هه‌رێمه‌یان كردۆته ژێر باری قه‌رزی زیاتر له 20 ملیار دۆلاره‌وه خه‌ڵكی كوردستان چاوی پێی ناكه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش رویدا! ئه‌وه‌ی دیوی دوه‌می دراوه‌كه‌ی پیشانداین ئه‌م هه‌لسوكه‌وته‌ی چه‌ند رۆژی رابردوی حه‌یده‌ر عبادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بو، كه له رێكه‌وتنێكی ژێر به‌ژێردا له‌گه‌ڵ سه‌رانی شكستخواردوی ریفراندۆم و هاو ئاوازه‌كانیان په‌شیمان بوه‌وه له ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئەو پارەیەی بۆهەرێمی نارد خستیه گیرفانی حكومرانه شكستخواردوه‌كانی هه‌رێمه‌وه. بێگومان شه‌ڕی ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌یه، نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌چكه بازرگانانه‌ی له‌سه‌ر داهاتی گشتی خۆیان قه‌ڵه‌و كردوه و ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر پاره‌ی خه‌ڵكدا.