تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
له یادی ساڵوەگەڕی ئازادکردنی شاری شاران، کهرکوکی جوانم، قودسی کوردستان لە ووڵاتی پرچ و كەزی هەڵكورزاو، لەدارستانی سك سوتاو، لەشاخی بەبۆمب كێڵدراوەوە دەمەوێت شەماڵی هەناسەو سیەكانم بەسەر دەست و پەنجەمدا بشنێتەوە بۆ دەربرینی رازو تێڕامانەکان، چۆلەكەو كۆترە هێلانە لێ تەریوەكانی كوردستانەكەم، بكەم بە پۆستەچی و تەتەر بۆلای مەزارەکەت ئەی سەروەرم، لەوێدا بەتاسەوە لەدەرگای کێلی باڵابەرزی ماڵەكەت بدەم، لەناكاو ببمە میوانی ناوەخت و بڵێم ھاوڕێکەم، منم مناڵە چاوگەشەكەی شێنێ و ناوزەنگ منم نەوشیروان! مێرخاسی نیشتیمانم، نازانم چۆن هەگبەی دڵی رازە تاساوەكانمت بۆ بكەمەوە! جل خوارەكان، پیاوەكانی بێگانە دەیان پیاوی بچوكیان لەدەورەو تەراتێنیانە، لەشکری داگیرکەر نیوەی خاکی قەتماغەگرتوتی زامدار کردەوە، لەولاشەوە لەشكری هەمەجیەكانی سوڵتان هێشتا بنكەو بارەگاكانیان وەك مێخەك لەسەر دڵی خاكەكەت داکوتاوە. لە ڕۆژئاڤاش زامی قەتماغە نەگرتوی ھەڵەبجەکەم لە شارە جوانەکەی عەفرین بە بەرچاوی ھەموو دنیا سوتماک دەکەن، دەیانەوێ دارە زەیتون و رەزو باخی ژاژك كردوو شەهید بكەنەوەو روباری خوێنی شەهیدان گەورەتر بكەن. زۆرجار تێڕادەمێنم و لەخۆم دەپرسم و دەڵێم تۆبڵێی ئەگەر تەمەن بواری بەكاكە نەوە بدایە ئەنجامی كارەسات و سوتماکردنی خاک و قەیرانە لەبن نەهاتوەكانی ئەم نیشتیمانە ئەنجن ئەنجن و زامدارە هەر وەك ئێستا بەردەوام بونایە؟؟ سەروەرم نازانم بەباڵای چ یادگاری و یادەوەریەكتا هەڵبزنێم، دەیان و سەدان سەروەری تۆماركراوی شارو گوندو شاخ و بست بەبستی ئەم نیشتیمانە نازدارە دەمخەنەوە سەر ئەو ئارەزوو خەیاڵەی ساڵانی رابردوو. رۆح و جەستەم دەخەنە سەمای خۆش و گۆڤەندی شاخ و وتنی سرودی من پێشمەرگەی كوردستانم و ئەی شەهیدان. دڵ خەریكە دەبێـە مۆمێكی لانەوازو بۆسەر چڵە پۆپەی كامەرانی دەفرێت، بەڵام حەزی خیانەت و تاوان دەبنە هەوری رەش و چڵكن، بەرچاوی هیوا سەوزەكانم ڵێدەتەنن. بۆیە بۆئۆقرەیی دڵە بێئارامەكەم بەدێڕەکانی کتێبی سەروەریەكانی تۆدا دەچمەوە و شاكارەكانی لەكەناری دانوب بۆخڕی ناوزەنگ و پەنجەكان یەكتری دەشكێنن و خولانەوە لەناو بازنەدا دەگرمە باوەش، چاوەكانم دەنوقێنم و بۆبیركردنەوە كەچاویش دەكەمەوە جارێكیتر دەیانگێرم بەسەر وشەو دێڕەكانداو سەمایان لەگەڵ دەكەم، هەندێ جاریش بەچەند دڵۆپە فرمێسكێك سەبوری بەدڵم دێنم چۆن دەمگێڕنەوە بۆ گوێ كەناری روباروو سەركوختی دێهاتەكان و سەركانیە سازگارەكانی شێنێ و زەڵێ و بنارو قەدپاڵەكانی مامەندەی سەكەش. کاکە نەوە چیم هەیە لەوە زیاتر بۆئاسودەی رۆحی شەكەت و ماندوو تابیكەم بەنوا، بۆ حەسانەوە و سرینەوەی ئارەقی هەورازە رێی سەختی ژیانی دژواری گەلە بەش مەینەتەكەم. خۆزیا هەموو كۆترەكانی وڵاتەكەم دەبونە پۆستە چی و تەتەر تابمتوانیایە سات بەسات و بەچرپەش بوایە ژانە خوێن لێتكاوەكانی ئەم دەڤەرەم بۆ رەوانە بكردیایە. بەڵام ئەی سەروەرم ئەی رابەری پشكۆی هەڵگیرساوی شۆڕش هەر چاومان لە ڕێیە بۆگەرانەوەی رۆحیانەتت بۆ باوەشی دێهاتەكان، بۆ سوانوی جوتیارە هەژارەكان، بۆ لای دایك و مناڵی شەهیدان.