تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گۆڕان جووڵە و گۆرانێکیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێجگار گەورە بوو لە بەرامبەرخراپی ئەدای حکومڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. دیارە گۆڕان لەئان و ساتێکی پڕ لە نائومێدی و چەقبەستوویی دۆخی سیاسی و دەسەڵاتێکی قۆرخکار و نابەرپرسیار و پڕ لە گەندەڵیی و فەسادی ئابوورییدا هاتە مەیدان و بەگژ مەحاڵ و دەسەڵاتێکی ستەمکاری و پیسخۆرداچۆوە. هەڵبەتە بەگشتی دەور و پشکی سەرەکیی کارایی بزووتنەوەکە بەر دامەزراوەی میدیای گۆڕان دەکەوێت، بەتایبەتیش ڕۆڵیی بەرچاوی KNN لەخستنەڕووی کرۆکی ڕەفتارە بەدکارییەکانی پارتیی و یەکێتیی، بەچەشنێک کاریگەری ئەرێنی لەسەر بیر و فراوانبوونی مەودای هوشیاری گشتی هاووڵاتییانی هەرێمدا بەرجەستە کردوە، بەو ڕادەیەیی KNNبووە تاکە کەناڵی سیاسیی بینراو کە گەورەترین متمانەی خەڵکی بۆ خۆیی دەستەبەر کردوە، توانی سەرلەنوێ ئیرادە و هیوا و گەشبینی بۆ تاکەکان بگەڕێنتەوە، تەنانەت لای هاووڵاتییان بەتۆپخانەکەی گۆڕان ناو دەبرێت. بۆیە دەتوانین بڵێین ڕەهەندیکی دیکەی بەهێزی بزووتنەوەی گۆڕان کەناڵی KNNه، کەواتە زۆر پێویستە بزوتنەوەکە بایەخی زۆر بەم دامەزراوەییە بدات، بۆ ئەوەی کەناڵەکە چالاکانە بتوانێ ڕەوتی بەرەو پێشبردن و گەشەپێدانی چۆناییەتیی هەمەلایەنەی خۆی برەو پێبدات. دوای نۆ ساڵ لە پەخشیی کەناڵەکه بەچەندین ڕێگای هەوراز و نشێوی سەختیی سیاسی و قەیرانگەلی داراییدا گوزەری کردووە، بەڵام KNN لەساتەوەختی دەستپێکی پەخشکردنییەوە هەمیشە بەگیانی ئازاییەتی وبوێریی وڕاستگۆیی ئەرکی ڕۆژنامەوانیی خۆی بەجێگەیاندووە، لەسونگەی هەستی بەرپرسیارییەتی نیشتیمانیی و پابەندبوون بەیاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەنووسیی و بنەماکانیی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە بەها مرۆییەکان، بەردەوام ڕووی نوکیی ڕمەکەی ئاڕاستەی سەر دڵی گەندەڵکاران و ناشیرینەییەکانی دەسەڵات بووە، دەسەڵاتدارانی توشی هستریا و فۆبیایی گەورە کردۆتەوە، بەشێوەیەک توڕەی و نیگەرانییەکانییان بگەیهنێتە ئاستێک دوور لە نەرێت و یاسای ڕۆژنامەوانیی و ئازادی سیاسی و مەدەنییەکان، لەژێر بیانوو و پاساویی ناڕەوادا زیاد لەچەند جارێک هەڕەشەی توندیی جۆراجۆرییان لەکەناڵەکە کردووە. خۆشبەختانە پاش وچانێکی کورتخایەن لەپەخش و وەستانیی کەناڵەکە، ئەوا KNN بەرمەبنایی چەندین چاکسازی و گۆڕانکاری هەمەچەشنە، وەرزێکیی نوێ لەکاری ڕۆژنامەوانی دەسپێدەکاتەوە. لێرەدا گرنگە خاڵی جەوهەری ئەم وێستگەیەی پەخشی کەناڵەکە بکرێتە دەرفەت و شێوازێکی نوێ لە پەیڕەکردنی سیاسەتێکی نیشتیمانیی لە کاری میدیایی بینراودا. دەخوازین ئامانجی هەره له پێشینەی گۆڕانکاریییەکان بەشێوەیەک بووبێت، لەئاست وەڵامدانەوەی پێداوستیی قۆناغە نوێیەکە و سەرخستی ئیرادەی هاونیشتیمانییان و گۆڕانکاری بنەڕەتی لەکۆی پێکهاتەی ناسروشتییانەی شێوازی حکومڕانیی. هاوشان بەدەر لە ئەرکی پیشەییانەی خۆی، ڕۆڵ و کاریگەری لەسەر گۆڕینی دۆخی ئاڵۆزی پرۆسەی سیاسی و ئابووریی وکۆمەڵایەتییەکانی هەرێمیدا هەبێت، لەپێناو بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان و دابینکردنی دادوەری کومەڵایەتیی و زیندووکردنەوە و گەڕانەوەی ڕووناکایی و ئومێدبەخشی و ژیانی کەرامەتدارانە بۆ کەسایەتی تاکی کورد. ڕوونە ئەو چاکسازییەی لە دامەزراوەی KNNدا کراوە، بەرئەساسی ئاوڕدانەوە و پەرۆشیی سیاسەتی دروستی خودی بزووتنەوەی گۆڕانە، بە لەبەرچاوگرتنی زیاتری ئەرک و بەرپرسیارییەتی و هەڵگرتنی هەگبەی خەمی گشتی و لەئامێزگرتنی داخوازییە ڕەواکانی خەڵک و بوونیادی حکومداری یاساسالار و ڕەشیدی نیشتیمانیی لەکوردستاندا.