تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
تاکو بەکردەیی یەکسانی نێوان ژن و پیاو بەدی نەیەت ، مافەکانیش بۆ هەر یەک لە ڕەگەزی نێر و مێ لەکۆمڵگەیەک دەستبەر نابێت وەک چۆن ( عبداللە ئۆجەلان ) ڕێبەری ڕەوتی پارتی کرێکاران دەڵێت : " ئازادی بیر و باوەڕی هەرکۆمەڵگەیەک پەیوەستە بە ئازادی ژنان لەو کۆمەڵگەیەدا " بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ڕوبەڕوبونەوەی ژنان دژی نادادی و ستەم و نایەکسانی و داخوازی و داواکاری مافە سەرەتایی یەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٥۷ کە هەزاران کچ و ژنی خاوەن کار لە نیۆڕک لە کارگەکانی دوورینی جل و بەرگ شوێنی کار کردنەکانیانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان ، بژێوی ژیانیان و خراپی بارودۆخی ژنان وایکرد ناڕەزایی دەربڕن ئامانجی ڕژانە سەرقامیشیان : ـ زیادکردنی داهاتی ڕۆژانەیان ـ شدابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆیان ـ کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنیان ـ لەگەڵ هەندێ داخوازی تری کۆمەڵایەتی و ڕامیاریش کە پەیوەندی بە بەشداریکردن و خواستەکانیانەوە هەبوو بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەخراپترین و دڕندانەترین شێوە ڕوبەرووی ئازار و ئەشکەنجە بونەوە و سەرکوت کران و سوکایەتیان پێکرا . ساڵی ۱۹۰٨ لە هەمان ڕۆژدا هەزاران ژن و کچ لە کارگەکانی ڕستن و چنین و کاری دەستی و دوورینی جل و بەرگ و جوانکاری و گوڵفڕۆشیەوە دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت و دوبارە ڕژانەوە سەر شەقام ، ئەمجارەیان جیاوازتر لە پێشوو پارچەیەک نان و چەپکێک گوڵیان Bread and Roses کردە ڕەمزی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانیان ، بەهەمان داخوازیەکانی پێشوتری دەستەخوشکانی ساڵانی زوو هاتنەوە شەقامەکانی نیۆڕک ، کە بە سەرەتای سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکی گەورەی ژنان دادەنرێت وایکرد داخوازیەکانیان گەورەتر بن وەک : ـ یەکسانی و نەهێنشتنی جیاکاری ڕەگەزی ـ ڕێگریکردن لە کارپێکردن بە منداڵ ـ بەشداری پێکردنیان لە کایەی سیاسی دا بەم شێوەیە لەویلایەتە یەکگرتوەکانی امریکا سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی ژنان بەهەند وەرگیرا و دواتر هەمان داخوازی و ناڕەزایی وڵاتانی ئەوروپاشی گرتەوە هەر لە ساڵی ۱۹۰۹ وە بە تەواوی ڕۆژی ٨ ی مارس بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە جێگیر کرا ، ئێستا ساڵانە لە جیهان یادی ڕۆژی ژنان لە ٨ ی مارس دا دەکرێتەوە .