فەرهەنگ خالید

گرفتێکی نوێ ‌


حکومەتی ھەرێم دوو مانگ زیاترە ڕەزامەندی دەربڕیوە حکومەتی عێراق ووردبینی لیستی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بکات و بیدا ،واتە ڕەزامەندن کە وەک پێش ٢٠١٤ بە سلفەیەک تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم نەنێرێت و بەغدا خۆی سەرپەرشتی فەرمانبەرانی ھەرێمیش بکا !.

بێگومان ووردبینی بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەری ھەرێم وبەغدا لە ھەموو ڕویەکەوە ھاوشێوە بن و یەک یاسا و ڕێسایان بەسەردا جێبەجێ بکرێ .

بە دڵنیایەوە ئەو موچەیە بە پێی یاسا بڕێک پارەی بۆ  سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراق لێدەبڕدرێ ، لەگەڵ تەواوی لێبڕینەکانی تر وەک ھەر فەرمانبەرێکی تری حکومەتی عێراق .

بۆیە وا باشتر بوو یاسای جێبەجێکردن بۆ یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ٢٠١٤ حکومەتی عێراق لەپەرلەمانی کوردستان دەرچوایە لەبری ھەر یاسایەکی تر لەبەر چەند ھۆکارێ :-

١- ناکرێ و ناگونجێ فەرمانبەری ھەمو عێراق لە روی موچەوە ھاوتا بن بەلام لە خانەنشینی جیاواز.

٢- دەرچونی ھەر یاسایەکی تر جێبەجێکردنی دەبێتە گرفتێکی گەورە چونکە ئەگەر حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ موچە بدا ، سەختە حکومەتی ھەرێم بتوانێ لێبڕینی خانەنشینی کۆبکاتەوە .

٣-#فەرمانبەری_ھەرێم_دووجار_بڕە_خانەنشینی_لێدەبڕدرێ.

٤- حکومەتی ھەرێم ناچار دەبوو بە دروستکردنی سندوقی خانەشینی .

٤- یاساکە دادپەروەری تیادایە لە نێوان کەمترین و زۆرترین موچە.

٥- (پلە باڵاکان و پەرلەمانتار و وەزیر )خانەنشین نەدەبون ئەگەر تەمەنیان لە پەنجا ساڵ و خزمەتیان پانزەساڵ کەمتر بێ.

چەندین ھۆکاری تر ....

خوێندراوەتەوە353
     گشت ووتارەکان