تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
" بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی به‌هه‌ڵه‌ی چاپ ماناكه‌ی گۆڕاوه" دوابه‌دوای بڕیاری ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و وروژانی كێشه‌ی چاره‌نوسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحی له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه پرسیارێكی ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی كردبوو كه تێایدا داوای وه‌ڵامی سێ خاڵی كردبوو به‌مجۆره:- یه‌كه‌م:- به‌كام ناوچانه ده‌وترێت ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وه‌ڵامی دادگا بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌بوو ئه‌و ناوچانه‌ن كه كێشه‌یان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان وحكومه‌تی فیدڕاڵی‌دا. وه كاتێك پێناسه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردوه سنوره‌كه‌شی به‌پێی ماده‌ی 53 ده‌ستوور دیاریكردوه به‌و زه‌ویانه‌ی له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی و كركوك و موسڵ و دیالی كه پێش 19/3/2003 له‌لایه‌ن هه‌ریمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. دووه‌م:- چین ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه ناوچه‌یه‌ك به‌كێشه له‌سه‌ر داده‌نرێن؟؟، له‌وه‌ڵامی دادگادا هاتوه كه زه‌ویه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و زه‌ویانه‌ن پێش 19/3/2003 له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. وه پێوه‌ری ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ك به‌كێشه له‌سه‌ر دابنرێت ئه‌وه له ماده‌ی 53/ٲ له قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا هاتوه . سێیه‌م:- ئایا ئه‌و لایه‌نه كامه‌یه كه‌دیاری ده‌كات ناوچه‌یه‌ك كێشه له‌سه‌ره یاخود نا: دادگا پێی وایه ئه‌و لایه‌نه له ماده‌ی 140 ده‌ستوردا دیاری كراوه به‌پێی ماده‌ی 53/ٲ قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه. كه وه‌كو له ماده ده‌ستوریه‌كه‌دا دیاره حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ولایه‌نه‌یه كه ڕاوێژ پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچه كێشه له‌سه‌رانه. كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م بڕیاره له‌به‌شی یه‌كه‌می وه‌ڵامی پرسیاری دوه‌مدا له‌دێڕی 17 و 18 ی بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتوه، كه ده‌ڵێت (ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و ناوچانه‌ن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش 19/3/2003 به‌ڕێوه ده‌بران) ، به‌م پێیه‌ش بێت له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و به‌شێكی موسڵ و دیاله و سه‌لاَحه‌دین ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ربن ، ئه‌وا سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ده‌بنه ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر. كاتی خۆی كه بۆیه‌كه‌م جار ئه‌و بریاره‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵیم بینی، وتم وه‌ڵامی پرسیاری دوه‌می ته‌واو نیه حه‌تمه‌ن به‌هۆی هه‌ڵه‌ی چاپه‌وه بوه، بۆیه داوام كرد له‌و كه‌سه‌ی بڕیاره‌كه‌ی بۆناردم ئیعتیراز له‌بڕیاره‌كه بگیرێت تا دادگاكه چاكی ده‌كاته‌وه. هه‌رچه‌ند ده‌قی وه‌ڵامه‌كه بۆ پرسیاری یه‌كه‌م به‌ڕونی ده‌ڵێت ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌جێگای ناكۆكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵن، واته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك یه‌كێك له‌و دوانه داوای بكه‌ن ولایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بێ به‌ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر داده‌نرێت به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ ماده‌ی 53/ٲ قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بگونجێت كه له‌وێدا جوگرافیا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمیشی دیاریكردوه و دانی پێداناون، كه‌واته ناكرێت هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و ناوچه‌كانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم پێش 2003 ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ربن، كه‌واته هه‌ڵه له‌بڕیاره‌كه‌دایه، چونكه بێجگه له نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ ماده‌ی 140ی ده‌ستور ، وماده‌ی 58 و 53 ، ئه‌م وه‌ڵامه‌ی پرسیاری دووه‌م پێچه‌وانه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی دادگا خۆشیه‌تی بۆ پرسیاری یه‌كه‌م ، هه‌ر بۆیه كاتێك ئیعتیراز له بڕیاره‌كه‌ی دادگا گیرا ، دادگای فیدراڵی هه‌ستیكرد بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌ی تێدایه و له 29/11/2017 بڕیارێكی ڕاستكردنه‌وه‌ی بۆ بڕیاره‌كه‌ی پێشوی ده‌ركرد ، به‌ڵام بڕیاری ڕاستكردنه‌وه‌كه‌ش نه‌یتوانی هه‌ڵه‌و ناكۆكیه ده‌ستورییه‌كانی بڕیاری یه‌كه‌م ڕاست بكاته‌وه، چونكه بڕیاری دوه‌می دادگا ته‌نها به‌رواره‌كه‌ی لابردوه( كه‌ده‌ڵێت ئه‌و به‌رواره‌ی له‌سه‌ره‌تای دێڕی 18 هه‌یه لاده‌برێت كه 19/3/2003 به‌م شێوه‌یه‌ش بڕیاره‌كه ڕاست ده‌كرێته‌وه )،به‌ڵام به‌لابردنی به‌رواره‌كه نه‌توانرا چاره‌سه‌ری ناده‌ستوری بونی ئه‌و به‌شه‌ی بڕیاره‌كه بكرێت، چونكه دوای لابردنی به‌رواره‌كه‌ش بڕیاره‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ (ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران). به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌وا به گشتی هه‌موو خاكی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك ده‌بنه ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر، له‌كاتێكدا ته‌نها به‌دانانی پیتێكی (لا) له‌به‌رده‌می وشه‌ی (تدر) بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بوو. ئه‌و كات ماناكه‌ی ده‌بوه ئه‌وه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه، كه پێش 2003له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه نه‌براون. چونكه ماده‌ی 58 قانونی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت به وردی باسی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كردوه له‌ڕوی بابه‌تی و له ڕوی جوگرافیشه‌وه، له‌ڕوی بابه‌تییه‌وه ڕونی كردۆته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ن كه ڕژێمی پێش‌و هه‌ستاوه به به‌كارهێنانی زوڵم و سته‌م به مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافیا وه‌ك ڕاگواستن و دورخستنه‌وه و به‌زۆر كۆچپێكردن و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكی هاورده له شوێنه‌كانیان و پێنه‌دانی كار‌و گۆڕینی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان، به‌م پێیه‌ش هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ڕژێمی به‌عس ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیا تێدا په‌یڕه‌و كردون ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌رن. هه‌روه‌ها له ماده‌ی 58 قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا ناوی كه‌ركوك به چه‌سپاوی هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو پارێزگای كركوك به ده‌قێكی ڕون به‌ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر ناوبراوه، هه‌روه‌ها له‌بڕگه‌ی (ب ماده‌ی 58) باسی ئه‌وه ده‌كات كه ڕژێمی پێشوو هه‌ڵساوه به گۆڕینی سنوری كارگێڕی به‌ئامانجی سیاسی و پێویسته حكومه‌ت رێنمایی و رێنیشانده‌ری ته‌واو پێشكه‌ش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه به ناوچه‌یه‌ك ده‌وترێت كێشه‌له‌سه‌ر سنوریی كارگێڕییان ده‌ستكاریكراوه به ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه، له نمونه‌ی دابڕاندنی قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و دوزخورماتوو و كفری و كه‌لار له كه‌ركوك و پێوه‌لكاندنی قه‌زای دیكه به پارێزگاكاوه كه دانیشتوانه‌كانیان عه‌ره‌ب و توركمان بوون. ئێستاش بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی كورتا دادگا به‌بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه‌و جارێكی تر ڕاستی بكاته‌وه.