تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی كورد په‌یوه‌سته به پێداچوونه‌وه به هه‌ڵه وشكسته‌كانی رابردوومان چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و قه‌یرانێك په‌یوه‌سته به‌وه‌ی سه‌ره‌تا هه‌وڵبدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و شكسته, دواتر دیراسه‌تكردنی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و ده‌ربازبوون لێی بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له قوڵتربوونه‌وه‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كان.وئه‌گه‌ر فلاش باكێك بده‌ینه‌وه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه وقه‌یرانه‌كان، ده‌بینین كه‌وا زۆر ریفۆرمخواز و كه‌سایتی له كوردستان پێشنیار و پرۆژه‌ی مه‌دروس و واقیعیانه‌یان پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵات كرد. به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌ك ته‌نها پرۆژه و پێشنیاره‌كانی له‌به‌ر چاو نه‌گرت, به‌ڵكو ته‌واو پێچه‌وانه كاری ده‌كرد. له ده‌رئه‌نجامدا ماڵ وێرانی و شكستی گه‌وره‌ی كوردی به‌دوای خۆیدا هینا. ده‌توانین بڵێین كه‌وا ده‌سه‌ڵات سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له زۆربه‌ی بوار و سێكته‌ره‌كان به‌و پێیه‌ی نه‌یتوانی ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌بیت وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد, نه‌شیتوانی له‌به‌رمبه‌ردا په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌بیت له‌گه‌ڵ به‌غدا كه‌ماف و شایسته داراییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات. ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه بنێت بۆ ده‌وڵه‌ت و له‌هه‌مان كاتدا نه‌شیتوانی پارێزگاری له پێگه‌ی هه‌رێم بكات، حكومه‌ت له زۆربه‌ی كابینه‌كان داهاتێكی شه‌فافی نه‌بوو و نه‌یتوانی داهاتیش ته‌وزیف بكات له خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی شایسته بۆ تاكی كورد. هه‌نگاونه‌نانی ده‌سه‌ڵات له ئێستادا بۆ پێداچوونه‌وه به‌و هه‌ڵه و شكستانه‌ی رابردوو ئه‌و راستییه ده‌سه‌ڵمێنێت كه‌وا ئاره‌زووی به‌رده‌وامبوونی هه‌مان شێوازی حوكمرانی ساڵانی رابردوو ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه فۆرم و شێوازه كه بتوانن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان تیاییدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن یاخود بیسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌وان تێیدا به‌رده‌وام بن له ژیانێكی پڕ ره‌فاهیه‌ت له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان. بۆیه له ئێستادا ناكرێت ده‌سه‌ڵات ته‌نها هه‌وڵه‌كان چڕبكاته‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی وبه‌رده‌وامبوونی له ده‌سه‌ڵات بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له هۆكاری شكست و هه‌ڵه‌كان به‌داته‌وه ودانیپێدابنێت. هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕێی ئه‌وه له ده‌سه‌ڵات ناكرێت كه به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه دان به شكستی حوكمرانیه‌تیه‌كه‌ی دابنێت, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌وانه‌ی له هه‌ره‌می به‌رێوه‌بردنی وڵات دان, خاوه‌ن جورئه‌ت نین و هه‌روه‌ها دانپیدانان ئه‌و راستیه ده‌سه‌ڵمێنیت كه‌وا ده‌سه‌ڵاتی ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌و بارودۆخه ناله‌باره .