تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
زیاد لە ساڵێکە من و کاک ئاراس فەتاح باس لە گرنگیی و پێداویستیی دروستکردنی ”بلۆکێکی مێژوویی“ نوێ دەکەین کە بتوانێت بەرامبەر بەو بلۆکە سوڵتانییە بوەستێتەوە کە ماوەیەکی درێژە لە کوردستاندا حوکمڕانە و ئەو وێرانە سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییەی لەھەرێمدا دروستکراوە، کە ھەموومان تەفاسیلەکانی دەزانین. بیرۆکەی ئەم بلۆکە ئەوەیە ھەموو ئەو ھێزانەی کە ڕاستەوخۆ، وەک یەکێتی و پارتی، بەشدارنین لە دروستکردنی ئەو زۆنگاوە سیاسییەدا و خودی زۆگناوەکەش پەرواێزی خستون و زیانی پێگەیاندون، لەسەر بەرنامەیەکی نیشتیمانی گشتیی کۆببنەوە و بۆ ڕێگەگرتن بە درێژەدان بەو مۆدێلە سیاسیەی تا ئێستا سەروەرکراوە. لەناو نەخشە سیاسییەکەی ئەمڕۆکەی کوردستانی شدا ئەوانەی کاندیدی سەرەکین بۆ دروستکردنی ئەم بلۆکە، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵەی ئیسلامیی و ھاوپەیمانی دیموکراسین. ئەم سێ ھێزە دەتوانن ئەو بلۆکە سیاسییە دروستبکەن و خواستیی سەرەکییان ببێت بە گرتنە دەستی دەسەڵات و بەکارھێنانی ئەم دەسەڵاتە بۆ دەسکاریکردنی ئەو وێرانەیەی لەئاراداییە. بێگومان دەشێت ئەم ”بلۆکە مێژووییە“ گەورەتر بکرێت و ھێزگەلێکی وەک یەکگرتووی ئیسلامیی و لیستی نەوەی نوێ و کەسانیتریشی بچێتە پاڵ. ئەم ھەنگاوەی ئەمڕۆکە ئەم سێ ھێزە ناویانە سەرەتایەکی گرنگە و شوێنی دەستخۆشییە، بەڵام گرنتر ئەوەیە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیشدا ھەمان کار بکەن و وەک بلۆکێکی نوێ بێنەپێشەوە. ئەگەر ھیوایەکی سیاسیی مابێت بۆ دەسکاریکردنی ئەو دۆخە وێرانەی ھاتۆتەکایەوە، دروستبوونی ئەم بەرە سیاسییە تازەیەیە لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی نیشتیمانیی کە بیەوێت و بتوانێت ڕێگاچارەیەک بۆ دەربازبوون لە بڕێکی زۆری کێشەکانی ئەمڕۆکەی ھەرێم بھێنێتەکایەوە. ئەم کردە سیاسییە تازەیە جێگای دەستخۆشیە. له پهیجی نوسهر له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك وهرگیراوه