تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
خولی تازەی دانوسانەکان دەستی پێکردوە، ئەمجارە لە جارەکانی تر ناچێت، نوێنەری دو ھێزی شکاو و شکستخواردو لە حکومەتە ناشرینەکەیاندا دێنە لاتان بە شێوەیەکی تازە، ئەمجارە نە لەبەر خاتری گۆڕانە نە لەبەر خاتری خەڵک، لەبەر خاتری خۆیانە و ھەستانەوەیان، لەوانەیە وەعدی ھەندێ شت بدەن، بەڵام پێیان دەکرێت یا نا ئەوە بابەتێکی ترە، ئەگەری زۆریشە وەکو جاران دەستی دەستیتان پێبکەن تا دەتان بەنە بەردەم ھەڵبژاردن، گۆڕان کاتی ئەوە نەماوە کاتت پێ بکوژن تا بتکوژن! گۆڕان بەڕونی پرۆژەیەکیان داونەتێ کە لە دو قۆناغ پێکھاتوە و بە چەند خاڵێک داڕێژراوە، سەقفێکی زەمەنیش تیادا دیاریکراوە تا ھەڵبژاردن، گەر نیەتی پاکیان ھەبێت تەنھا لەبەر خەڵک ئەوا پرۆژەکە دەخەنە سەر ئەرزی واقیع، ئەگەر نا ئەم حکومەتە و حیزبەکانیشیان بە شێوەیەکی لە ئێستا ناشرینتر دەچنە مێژوەوە. گۆڕان نابێت شەریکە بەشی ھەستانەوەیان بێت بۆ مەینەتی و کارەساتی خراپتر لە ئێستادا، دەبێت لە دانوسانەکان دا بە رونی و راشکاوی و بێ پەردە، بڵێت ئێوە لەم پرۆژەیەی ئێمە بە وردی چیتان پێ دەکرێت و چی دەکەن؟! گۆڕان دەبێت شل و مل و شەرمن و تەقلیدی نەچێتە ئەم پرۆسەیەوە، کۆبونەوە بۆ کۆبونەوە ماوە کوشتن و دەستی دەستیکردن نەبێت، سەردەمی دانوسانی کلاسیکی و تەقلیدی بەسەر چوە!. گۆڕان دەبێت پێیان بڵێت ئێوە بە راستتانە!؟ یان بە مەدح و سەنامان دەستمان دەبڕن!؟ گەر یەکەمیانە فەرمون ئەوانەی پێتان دەڵێین جێبەجێی بکەن! گەر دوەمیشیانە ئەوا ئێمە تێیدا نین و بە دڵی خۆتان بچن چۆن وێرانتان کرد چاکی بکەنەوە، چۆن قەزییە و وڵات و خاکتان فرۆشت بیکڕنەوە، سەرێکی دۆستە دێرینەکانتان بدەن لە ئێران و تورکیا، چۆن دەستیان بڕین ئاواش ببنە فریاد رەستان!. ئێوە ئامادەن تەنازول بۆ شەیتانیش بکەن نەک بۆ بەرژەوەندی میللەتەکەتان، بەرژەوەندی گیرفانتان لای تورکیا و ئێرانە بەرژەوەندی خەڵکیش بۆ گیرفانی خەڵکە! ئێوە گیرفانی خەڵکتان ناوێت. گۆڕان دەبێت بە قسە بریق و باقەکانی ئێستا و لەوە و پێشی چەند کاراکتەری حکومەت ھەڵنەخەڵەتێ، بە قسەی ئەوان گۆڕان وەکو لە کۆبونەوەکاندا جێگای تەقدیر و سوپاسە لە زۆر وێستگەدا، بەڵام دواتر ھەردوکتان ھەردو حیزبەکەتان لە دەستی دەستیپێکردن لە رێکەوتنەکان، جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی رێککەوتنەکان کە لە بەرژەوەندی خۆتاندایە بیکەن، ئێوە لەم سیاسسەتە قێزەونەدا پێشی پێشەوەن و یەکەمن، بەڵام بەرامبەر بە نەیارەکانمان لە دوای دواوەن و پچوک و زەلیل و ملکەچن . ئێمە بەلامانەوە زۆر سروشتییە ئەم ھەڵوێست و ماھیەتەتان! چونکە نەک دەستی حیزبەکان بەڵکو دەستی خەڵکیش دەبڕن، لە ناو خۆتان دا و لە حیزبەکانیشتاندا نەک یەکترتان خۆش ناوێت، بەڵکو موئامەرە لە یەکتریش دەکەن. لە نێوان ھەردوکتان دا ئێستا پەیوەندییەکان شتێک رێکیخستوە کە پێی دەڵێن رق و قینە و تۆڵەسەندنەوە نەک قەزییە و نەتەوە و نیشتیمان . ھەقیش وایە گۆڕان پرۆژەکەی بخاتە بەردەم خەڵک نەک بیشارێتەوە بە بیانوی جۆراوجۆری بێ مەنتق.