تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ئیتر دوای ئەم شکستە زەبەلاحەو، دوای لەدەستدانی کەرکوک ، و دوای شکستی ٢٦ ساڵی رابوردوی یەکێتی و پارتی لە بەریوەبردنی سیاسەت و ئیدارەی ژیان و ئایندەی خەڵک لە کوردستان، پێویست و زەروریە تاقمی دەسەلاتی هەرێم کورسیەکانیان جێبهڵن و گروپێکی نوێ و خاوێن و خاوەن دیدی ستراتیژی و بە دور لە خەیاڵاتی پالەوانی بێنە دەسەڵات. شکستی کەرکوک شکستێکی مێژوییەو هەمو ئەو خوێن و ماندوییەی بە فیڕۆدا کە لە مەودای زیاتر لە پەنجا ساڵدا لە پیناویا سەرف کرابو. کەرکوک تەنها سەرچاوەی نەوت نییە .. ئەگەر بۆ دزو مافیاکانی دەسەڵات هەر ئەو مانایەی هەبێ، بۆ کۆی گەلی ئیمە کەرکوکیەکان و خەون و ئاواتەکانی ئەوان وەک مرۆڤ و وەک هاوڵاتی ئازادیخواز، رەمزو ئاماژەبون بۆ بەرگری و ئازایەتی و تێکۆشانی بەردەوام دژی زوڵم و ستەمی سیاسی حکومەتە ناوەندیەکانی بەغدا.. تەسلیمکردنی ئەوان بەو مانایەیە کە هەرچی ئەم تاقمە درۆزنە سەبارەت بە دەوڵەت و نیشتیمان و کوردایەتی وتویە و ئەیڵێت درۆیەکی شاخدارو پوچە کە ئیتر بڕواکردنیش پێی جۆرێکە لە تاوان.. بەهانەی هاتنی حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک هەرچییەک بێت ، لەو ڕاستیە کەمناکاتەوە کە حکومەتی هەرێم و دەزگای جێبەجێکاری وڵاتەکەمان ( بە سەرۆکایەتی هەرێم و کابینەی حکومەتەوە) چ لە ئاستی ناوخۆو چ لە ئاستی دەرەوەدا هیچ ئامادەکارییەکی جددی بۆ ریفراندۆم نەکردوەو ئەوپەری نامەسئولانە یاری بە خوین و پەنجەی دەنگدان و حەماسەتی سیاسی خەڵکەوە کردو زۆر ترسنۆکانە ڕوبەروی روداوەکان بۆوەو نەیتوانی تەنانەت بۆ هەفتەیەک خۆی بۆ روداوەکان رابگرێ و ئاراستەی روداوەکان بکات. کاری سیاسی و ڕابەریکردنی خەڵک لە مەسەلە گەورەکاندا ریسک و مجازەفەی بێبنەماو پاڵەوانبازی مناڵانە نییە.. یاریکردن بە روح و گیان و ئایندەو ماڵ و ڕزق و ماڵ و مناڵی خەڵک نیە... تاوانی لەدەسەتدانی کەرکوک لە بڕیارێکی هەڵەی ترەوە سەرچاوەی گرت کە ئیدی ئەویش ئێستە لە ریزی هەڵە ستراتیژیەکاندایە و ئەبێ بەرنامەداڕێژەکانی لەسەری سزای توند بخۆن و لە هەنگاوی یەکەمدا لە کورسیەکانیان دور بخرێنەوە.. سزادانی بەرنامە داڕێژانی ریفراندۆم و لەدەستدانی کەرکوک لەو ئاقارەدا مانا پەیا ئەکات کە هیچ کەسێکی دڵسۆز و عاقڵی ئەم وڵاتە نەما کە نارەزایەتی و نیگەرانی خۆی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەرنەبڕیت..بەڵام بەناو سەرۆکی هەرێم و کابینەی حکومەت وەک بڵێت لە ئەستێرەیەکی تر بن گوێیان بۆ کەس نەگرت و خۆیان لێ نەبان کرد.. لەدەستدانی کەرکوک بەرەنجامی ریفراندۆمێکە کە هەمومان وتمان کاتی نییەو ئامادەسازی بۆ نەکراوە... لەدەستدانی کەرکوک ئەنجامی سیاسەتیکە کە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای سەرەتاوە هاواری کرد مەیکەن و پەلە مەکەن .. و ڕایگەیاند ئاکامی ئەم هەڵەشەییە خراپ بەسەر گەلەکەماندا ئەشکێتەوە... لەدەستدانی کەرکوک ئەبێ تەنها ئەو کەس و تاقمانە باجەکەی بدەن کە گوییان بۆ کەس نەگرت و تەنها و تەنها خۆیان بە نیشتیمان پەروەرو دڵسۆزی وڵات زانی.. لەدەستدانی کەرکوک کارەساتێکی سیاسی و ئابوری و ئینسانی و ئەخلاقییە کە حکومەت و دەسەڵاتی بەرزانی لێێ بەرپرسیارن و ئەبێ خەڵکو حزبە سایسیەکانی کوردستان ئەم ڕاستیەیان بەوپەری جددی و قایمی پێ بڵین .. کاتی چۆڵکردنی کورسیەکانە .. کاتی ئەوەیە ئینسان بە مۆراڵێکی بەرزو لێپرسراوانەوە رەفتار بکات و ئەنجامی هەلەکان لە ئەستۆ بگرێت..