تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
عەیبەیەکی گەورەیە بەرپرسگەلێک هەبن لەم هەرێمەدا زیاترلە سێ ساڵە دەستیان خستۆتە بیناقاقای هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە کەچی بەڕوویەکی قایمەوە جەژنە پیرۆزەیان ئاڕاستە دەکەن و هیوا دەخوازن هەموو ڕۆژێکیان جەژن وشادی بێت . ئاخر بەرپرسە بێ هەستەکان ئێوە میللەتێکتان کردۆتە قوربانی بەهۆی نەزانین و بێ ئەزمونیتان لەبەڕێوەبردندا ، ئێوە لەو ڕۆژەوەی بڕیاری سەربەخۆیی ئابوریتاندا میللەتێکتان ڕەزیل وزەلیلکرد ، ئاخەر پێم ناڵێن ئەم بەڕێوەبردنەی هەرێمی کوردستان ئێوە دەیکەن ناوی چی لێدەنێن وچ پێناسەیەک هەڵدەگرێت . ئێوە کەبڕیاری سەربەخۆیی ئابوریتانداو مژدانەی ئەوەتان دەبەخشیەوە کەژیان وگوزەرانی خەڵکی کوردستان والێدەکەن نمونەی نەبێت لەناوچەکەدا ، بەڕاستی ڕێک واتانکرد ولەم ڕوەوە زۆر ڕاستگۆ بوون چونکە واتان لەژیانی ئەم میللەتە ڕەش وڕووتەکرد کە نمونەی نەبێت لەدنیاو ناوچەکەشدا چونکە لەدنیادا نەبوە حکومەتێک موچەی کردبێتە چارەک ونیوە موچە کەچی بەو شێوەیەش لەبەهاردا هی زستان ولەهاوینیشدا هی بەهار بداتە فەرمانبەرو موچەخۆرەکانی، ئەوە جگەلەوەی کەخانەوادەی سەربەرزی شەهیدان وکەس وکارو پاشماوەی ئەنفالکراوان، پێشمەرگەی دێرین و گیانفیدا بۆکوردو کوردستان ، خانەنشینانی ماندوی ڕۆژانی سەخت لەچاوەڕوانی موچەدا ژیانێکی هێندە ناڕەحەت بەڕێبکەن کەژیانی هەریەکەیان چەندین چیرۆکی لێدروست وبەرهەم دەهێنرێت ، ئەمەجگە لەوەش کەکەم ئەندامان وخاوەن پێداویستیە تایبەتەکان تائێستا لەچاوەڕوانی موچەیەکی( ٦۰ )هەزاری کۆتا مانگی ساڵی (۲۰۱٦) ن لەم بەرەجەژنانەی جەژنی قوربانی ساڵی (۲۰۱۷)دا. بۆیە ئێوە بەتەواوی میللەتێکتان بەهەموو توێژەکانیەوە کردۆتە قوربانی. باشە گەڕاستگۆن لەگەڵ خەڵکی ئەم هەرێمە خێرە ناتوانن نیوەموچەو چارەکە موچەکەش لەکاتی خۆیدا بدەن ، بەڵام لە چرکەساتێکدا یەک میارد دۆلار وەک پێشینەی یەکەم دەدەنە کۆمپانیای دانەغاز کە دەکاتە نزیکەی مووچەی دوو مانگ ونیوی موچەخۆر و فەرمانبەرانی کوردستان بەم سیستمە ناوازەی خۆتان داتانهێنا . ئێوە لەستەمکردن و زوڵمدا لەم میللەتە بێ وێنەو بێ نمونەن، باشە حکومەتێک ڕۆژانە ٦۰۰ هەزار بەرمیل نەوت بەبۆری بفرۆشێت کە گەر نرخی بەرمیلێکیش ٤۰ دۆلار بێت بەوتەی خۆتان مانگانە بایی ۷۲۰ ملیۆن دۆلارە ، ئەمەجگەلەوەی کەبایی ملیۆنان دۆلار سوتەمەنی بەقاچاخ ولەڕێگەی تانکەرەوە هەناردەدەکات ودەیفرۆشێت و داهاتی باج وڕسومات وگومرگەکانیش چەندین هێندە زیادیانکردوە . بەکورتی و بەکوردی داهاتی مانگانەی هەرێم گەر لەملیاردێک دۆلار زیاتر نەبێت هەرگیز کەمتر نیە ئیتر پێمان ناڵێن بۆچی و لەپای چی ئەم میللەتە هیلاک وزەحمەتکێشە وادەکەنە قوربانی و یاری بەهەست ونەست و هەموو پیرۆزییەکانی دەکەن . ماوەتەوە ڕوو بکەینە بەرپرسە بێ هەستەکان و پێیان بڵێین کە ئێوە ناتوانن خۆتان بکەنە قوربانی بۆ خاک وخەڵکی کوردستان ، ناشکرێت خەڵکی بەشمەینەتیش لەوە زیاتر بکەنە قوربانی . بۆیە باشترە لەبری جەژنە پیرۆزە لەخەڵکی خۆتان بەشەرمەزار بزانن و داوای لێبوردن بکەن، چونکە هەشت جەژنە ئێوە هەر جەژنە پیرۆزە دەکەن و ژیانی خەڵکیش لەجیاتی خۆشگوزەرانی وباشبونی بژێویان هێندەی ترقورسترو کۆڵەوارو پڕتربووە لەئەرک وزەحمەت .