تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ھەرکەسێک بە دیدێکی کەمێک رەخنەییەوە لەم قسانەی بارزانی رابمێنێت بە دو دەرەنجامی سەرەکیی دەگات: یەکەم، غیابی لانی ھەرەکەمی لێکدانەوەیەکی سیاسیی ماقوڵ و عەقڵانیی دۆخی ئەمڕۆکەی کوردستان و ناوچەکە. دوھەم، نەبونی لانی کەمی کۆگیرییەکی لۆژیکیی لە قسەکاندا. بارزانی لەسەرێکەوە باس لەوەدەکات کە ھۆکاری پەنابردن بۆ ریفراندۆم ئەوەیە لە عێراقدا شەراکەتی راستەقینە نەماوە و ئەو ”تەوافوق“ەی کە ھەبوە تێکچوە، بارزانی دەڵێت بەغدا دەیەوێت ئیرادەی خۆی بەسەر کوردا بسەپێنێت. لەسەرێکی دیکەوە دەڵێت کورد لە پەرلەمانی عێراقدا کەمینەیە و عەرەبەکان زۆرینەن، بۆیە گەر “تەوافوق“ نەمێنێت ئەودەم کورد بەردەوامی لەو پەرلەمانەدا دەدۆڕێت و ھەمو دەسکەوتەکانی لەدەست ئەدات. تا ئێرە قسەکانی بارزانی ئەوە دەردەخەن کە پەنابردن بۆ ریفراندۆم پەیوەستە بە تێکچونی پەیوەندییەکانەوە لەگەڵ بەغدادا. لە سەرێکی دیکەوە بارزانی باز دەبات بۆ مەسەلەیەکی دیکە و دەڵێت ئێستا ”دەرفەت“ێک بۆ کورد ھاتۆتە پێشەوە ریفراندۆم ئەنجامبدات و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی دابمەزرێنێت. بەڵام بارزانی وەکچۆن لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا ھیچ شیکردنەوەیەکی سیاسیی قابیلی باوەڕپێکردنمان نیشان نادات، لە دوھەمیشیدا یەک وشە لەسەر ئەم ”دەرفەت“ە ناڵێت. بارزانی پێمان ناڵێت ئەم دەرفەتە بۆ ئێستا ھەیە و پار نەبو، بۆ پێنج ساڵ لەمەوبەر نەبو، چی وایکردوە ئێستا دروست ببێت، باس لەوەناکات ئەم دەرفەتە چییە و کێ دروستیکردوە، دۆست و دوژمنەکانی کێن و چۆن دۆخی کورد لە دۆخێکی ئاساییەوە گۆڕاوە بۆ ”دەرفەت“ ...ھتد. ھەمو ئەمانە لەکاتێکدا پێشھاتەکان پێماندەڵێن پێگەی کورد لەگەرمەی شەڕی داعشدا زۆر لەپێگەی لەمڕۆدا بەھێزتر بو، وڵاتانی دراوسێ و ئەمەریکییەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و روسیاو کۆمکاری عەرەب و زۆر شوێنی تری دونیا، ھەمویان لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ریفراندۆمەدا نین. بۆیە ئەو دەرفەتە چییە و کامەیە کە بارزانی باسیدەکات؟ ھێڵە گشتییەکانی کامانەن؟ کامەیە خاڵە بەھێز و لاوازەکانی؟ ھیچ کامێکیان وەڵامی نییە. بارزانی ئەزیەتی ئەوە ناکێشێت بە دو وشە ھیچ یەکێک لەم مەسەلە سەرەکییەکانە بۆ ئەم میلەتە رونبکاتەوە، خەڵک و کۆمەڵگای ئێمە دەبێت وەک دەقێکی قورئانیی پیرۆز باوەڕ بە قسەکانی بکەن و تەواو. بەڵام ھاوکات ئەوەی لە بیر ناچێت باس لەوە بکات کە ئەم ”دەرفەت“ە بەبێ ”مەترسیی“ نییە، مەترسیی ھەیەو دروست دەبێت. بارزانی بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو مەترسییانەش لەباتی پلانی کۆنکریت و کاری ستراتیژیی و عەقڵانی لەناو واقیعدا، دەڵێت ”پشت بە یەزدان دەبەستین“. مرۆڤ لەبەردەم ئەم جۆرە بیرکردنەوە سیاسییەدا نازانێت بگری یان پێبکەنێت. بارزانی تا قسەبکات قوڵی کێشەکانمان زیاتر بۆ دەردەکەوێت، لێگەڕێن با بارزانی قسەی زیاتر بکات، ھەتا باشتر ئاشکراببێت لەناو چ وێرانەیەکی سیاسیی و چ بیرکردنەوەیەکی خورافیدا ئامادەین.