تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا بڕێکی کەم گەنمیان ڕادەستی بنکەو سایلۆکانی هەرێمکرد ، بەشێوەیەک لەهەموو هەرێمی کوردستاندا تاکو دوێنێ( ۲٥ـ۷ــ ۲۰۱۷)کەدواڕۆژی وەرگرتنی گەنم بوو لەجوتیاران تەنها (۲۷۰) هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی بنکەو سایلۆکان کردوە ، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەهەمان بەرواردا( ٨٨۰) هەزار تۆن گەنم ڕادەستی سایلۆکان کرابوو هەرچەندە بەبڕیارێکی حکومەتی ناوەند لە(۷۰٪)یشیان لەجوتیاران وەردەگرت . گەر سنوری پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە ،و جیاوازی بڕی ئەو گەنمەی کەڕادەستی سایلۆکان کراوە لەنێوان ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو واتا (۲۰۱۷ و ۲۰۱٦ ) بەنمونە وەربگرین بۆمان دەردەکەوێت کەچەندە جیاوازییان هەیە بەشێوەیەک لەمساڵدا جوتیاران تەنها (٤٥ )هەزارو (٨۱۲ )تۆن گەنمیان داوەتە بنکەو سایلۆکان لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە (۲۲٦) هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی بنکەو سایلۆکان کردبوو . وە بەهۆی پێنەدانی پارەی گەنم بەجوتیاران لەکاتی خۆیدا وایکرد بەشێکی زۆری جوتیاران گەنمەکانیان لەبازاڕی ڕەش ساخبکەنەوەو هەرزانفرۆشیشی بکەن ،وەبەداخیشەوە زۆرینەی کڕیارەکانی گەنمی جوتیاران بازرگانی عەرەب بوون وبەبەرچاوی بەرپرسانی ئەم هەرێمەوە گەنمەکانیان لێ دەکڕدراو دەشبران بۆ شارەکانی خواروو ناوەڕاستی عێراق وبەکەسیش نەوترا بەری چاوت برۆیە ، هەروەها لەبەر ئەوەی تائێستا جگەلەوەی یەک دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی (۲۰۱۷) نەدراوە بەجوتیارانی هەرێم ، زیاتر لە(٦٦۰)ملیاردو (۲٨۰) ملیۆن دیناری پارەی گەنمی ساڵانی( ۲۰۱٤و۲۰۱٥و۲۰۱٦) جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی ناوەندە ، لەکاتێکدا جوتیارانی خوارو ناوەڕاستی عێراق زۆرینەی پارەی گەنمیان بۆ خەرجکراوە . وە بەحوکمی ئەوەی لەسایلۆکانی پارێزگاکانی تری عێراق جگە لە هەرێم بەچەند ڕۆژێک دوای ڕادەستکردنی گەنمەکانیان لەمساڵدا (۲۰۱۷)دا ڕاستەوخۆ پارەکەیان پێدەدرێت بوە هۆکارێک بۆئەوەی بەشێک لە جوتیارانی هەرێم گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی پارێزگاکانی کەرکوک وموسڵ و دیالەو....هتد.... بکەن . بێباکی حکومەت بەرامبەر جوتیاران و بەرهەمەکانیان و ،گوێنەدان بە پاراسنی ئەم بەرهەمە گرنگە دەبێته هۆکارێک کە ئاسایشی خۆراکی هەرێم بکەوێتە مەترسیەوە، چونکە ئەو گەنمەی لەمساڵدا ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمکراوە بەشی کەمتر لە شەش مانگی پێداویستی دانیشتوانی هەرێم دەکات گەر بکرێتە ئاردو لەڕێگەی بریکارەکانەوە بدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم. بەپێی پێشبینیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەبوایە ئەمساڵ واتا (۲۰۱۷) بڕی بەرهەمهاتوی گەنم لە هەرێمدا (۱٥۱۲۰۰۰ ) یەک ملیۆن وپێنج سەدهەزارو دوانزە تۆن گەنم بوایە، بەڵام (۲۷۰)هەزار تۆن ڕادەستی بنکەو سایلۆکان کراوە ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارەو ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایشی خۆراکی هەرێم . پێدەچێت ئەمە کارێکی بەرنامەبۆ داڕێژراو بوبێت و، هەم بەپلان کرابێت هەمیش بەپیلان بازرگانێکی زۆری عەرەب هاتبێتنە هەرێم و هەڵمەتێکی بەرفراوانی کۆکردنەوەو کڕینەوی گەنمیان کردبێت تاکو ئاسایشی خۆراکمان بخەنە ژێر مەترسیەوە . خاڵێکی تری مەترسیداری ئەم بڕەگەنمەی کە ڕادەستی سایلۆکانی هەرێم کراوە لەمساڵدا بیانویەکی حازر بەدەست دەدات بە حکومەتی ناوەند و وەزارەتی بازرگانی عێراق کە ئەرکی کڕینەوەو ساخکردنوەی گەنمی جوتیارانیان لەئەستۆدایە ، تاکو لەساڵانی داهاتودا ئەم بڕە ڕادەستکراوەی ئەمساڵ بکاتە پێوەر بۆ وەرگرتنی گەنمی هەرێمی کوردستان، بەوەش زیانێکی گەورە بەر بەرهەمی جوتیاران دەکەوێت و مەترسیەکی زۆریش بۆ ئاسایشی خۆراک دروستدەکات لەهەرێمدا . بۆیە دروستبونی هەر جۆرە هەڕەشەو مەترسیەک بۆسەر ئاسایشی خۆراک وئاو ڕاستەوخۆ حکومەتی هەرێم وبەرپرسە باڵاکانی لێی بەرپرسیارن ، چونکە لەدوو ساڵی ڕابردوودا کەلەلایەن حکومەتی ناوەندەوە چەند کۆت وبەندێک دانرا بۆجوتیاران لەکاتی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بەبنکەو سایلۆکان ، حکومەتی هەرێم خۆی نەویستی و نەتوانیشی گەنمی جوتیارەکانی بکڕێتەوەو هەڵی بگرێت وبیپارێزێت لەکاتێکدا داواشی لێکراوە ، تەنانەت پەندە کوردیەکەشی وەلا نا کە دەڵێ ( ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش ) ، ئەمە جگەلەوەی کەهەموو سێکتەرەکانی تری وەک کشتوکاڵ ، ئاو ، پیشەسازی ، بازرگانی ، گەشتیاری و....هتد . کردۆتە قوربانی سێکتەری سوتەمەنی کەهەموان دەزانین بەهۆی ناشەفافی و مامەڵەکردنی خراپ پێوەی چۆن لەجیاتی ڕەحمەت ونیعمەت بۆتە نەگبەتی ولەعنەت . *ئەندامی لیژنەکانی کشتوکاڵ وسەرچاوە ئاوییەکان و بازرگانی ومافی بەکاربەری پەرلەمانی کوردستان .