كاردۆ محه‌مه‌د

گۆران دەڵێ: بەڵێ، بۆ سەربەخۆیی!‌


سەربەخۆیی کوردستان ،بەرزترین ئامانجی باڵای گەلی کوردستانە، لەم پێناوەدا ،ڕوبەڕوی شاڵاوی ئەنفال و جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بۆتەوە . کۆنترین نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەنی سەربەخۆی نەبێت . لە ڕابردودا دوو تەجروبەی ماوە کورتی هەیە؛ کۆتایی جەنگی جیهانییەکەم و هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەکانی عوسمانی, ئەڵمانی، نەمسایی، مەجەرو ١٤خاڵەکەی و درووڵسن و لێدوانەکانی لینین و سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و  ، ئاشکراکردنی ڕێکەوتنی (سایکس بیکۆ) مافی چارەی خۆنوسین بە گەلی کورد ڕەوا نەبیندرا . پێکهێنانی یەکەم حکومەتی کوردی لە کوردستانی باشوور مرێندرا . 

لە کۆتایی شەری دووەمی جیهان دا دووەم حکومەت (کۆماری مهاباد)ڕاگەیەنرا . ئەزمونی دوەم بەدەردی یەکەم برا . دروستبونی نەتەوەیەکگرتوەکان و بونی مەبدەئی مافی  چارەی خۆنوسین لە پەیماننامەکەیدا، جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و چەندین بەڵگەنامەو بڕیارو یاسای نێودەوڵەتی و سەربەخۆی گەلان لەو سەردەمەدا، جولانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان سەڕەڕای، چەندین وێستگەی دانوساندن بڕیاری چارەی خۆنوسینی پێرەوانەبینرا. 

دوای جەنگی کەندا و هەڵومەرجێکی تر ڕەخسا ، تا ڕوخانی عێراق.بەشداری هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە پێگەیەکی بەهێزەوە لەبینا کردنەوەی عێراقی نوێ دا ،بە پەسەندکردنی دەستوری نوی عێراق و بە داننان بە فیدرالیەت قۆناغێکی تازە دەستیپێکرد . بەرە بەرە هاوسەنگی هێز گۆڕا، بە هۆی جێبەجێ نەکردنی دەقەکانی دەستوور کە پەیوەند بە ماددەی ١٤٠و پێکنەهێنانی ئەنجومەنەنی هەرێمەکان ئیدی دەستوور لەڕوکاردا پابەندی جێبەجێ دەکرێت. بەجۆشدانی  شەڕی سیاسی و ئاین و ئاینزایی؛ عێراق کەوتە تونێلێکی پڕ توندو تیژی ئاسۆنادیار. لەجیاتی بونی بەدەوڵەتیک کە یاسا تێدا سەروەر بێت و دیموکراسی بەرقەرار بێت. 

سەبارەت بەمافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان بەشێکی کەمتەرخەمی دەکەوێتە ئەستۆی نوێنەرانی کورد  لە بەغدا . ئەمڕۆش پێگەی کورد بە بەراورد لەگەڵ دوای روخانی لەرزۆک و لاوازە . لە هەلومەرجی گۆڕاوی سەردەمەکەدا ئەزمونی سێیەمی حکومەتی کوردستان سەڕەڕای درێژترین ماوەی حکومڕانی لە دەسەلاتدا  لەباری بابەتی  نێودەولەتی لە باشیدایە و لەناوخۆدا لەنالەباریەکی پر کێشەدایە، بەبەشداری گەلەکەمان لەشەڕی جیهانی دژی تیرۆر، لەپێشەوەی شەڕەکەدایە و بەخوێنی پێشمەرگە لە ناوچە دابرێندراوەکاندا ئامادەی دیفاکتۆی هەیە. 

لەڕۆژئاواشدا پێشەنگی کۆتای پێهێنانی دەوڵەتی خەڵافەتی ئیسلامیە (داعش). ،نالۆژکیە خاوەنی سەروەریمافی چارەی خۆنوسی نەبێت .بەهۆی شێوازێکی حوکمرانی شکستخواردو لە باشووردا، لە پرسێکی بنەرەتی و نیشتمانی دا دابەشی دوبەرە دەبیت، ئەویش بە هۆی مۆنۆپۆلکردنی سەرجەم کایەکانی ژیانی گشتی و  بەحزبی کردنی دۆزێکی ڕەوا لەلایەک و پەرچەکرداری ناڕازیان لە حکومڕانیەکی پڕ لە قەیران و پێشێلکاری مافە سەرەتایەکانیان هاولاتیان لەلایەکی تر. پرسی مافی چارەیخۆنوسین خەریکە دەکەوێتە بەرهەڕەشەی لێکترازان بەتاڵ کردنەوەی خەونی لە مێژینەی نەتەوەیەک بۆ ئازادیو سەربەخۆی .

 گۆڕان لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییدا پەیام و بەرنامەکەی زۆرڕۆشنە ، تێدەکۆشێ لە پێناوی دەولەتی سەربەخۆیی کوردستان و ناکۆکە لەسەرئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
١ -ناکۆکی لەگەل شێوازی میکانزمی بریاردان هەیە، نەک جەوهەری کێشەکە.
 ٢-جەختکردنەوە لە سەر سازانی نیشتمانی و بونی بەڵێنامەی یاسایی نوسراو پەرۆشیە  بۆ بناغە دانانێکی پتەوی یاسایی، تا تەلاری سەربەخۆی کوردستانی لەسەر بینا بکرێت.
٣- پێویستی کۆدەنگی نیشتیمانی لەڕێی نوێنەرایەتی دامەزراوەشەرعی کە لە پەرلەماندا بەرچەستە بوە. 
٤- پێداگری لەسەر بەشداری ناوچە کێشە لەسەرەکان و گێڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
 ٥-بونی دامەزراوەی نیشتمانی بۆ دانوسان.

 مافی چارەنوس بەمانای سەروەری گەلە لەسەر خاکەکەی بڕیاردانە لە هەڵبژاردنی ئازادانەی بەڕیێوەبردنی کاروباری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و ڕوناکبیری ئازادانە و پاراستنی بەرژەوەندی هەموو لایەک. هەروەها پاراستنی بەرژەوەندی و ئازادی هاوڵاتیانی کوردستان.ملەو گوشارمان بە مەبەستی پێکەوە بەستنی بە شدارییە لە دیاریکردنی چارەنوسی و هەروەها  فۆرمی حوکمرانی ئایندە و ژیانێکی باش و خۆشگوزەرانیە بۆ نەتەوەکەمان ،ڕێگرتنە لە بچوک کردنەوە و بەحزبیکردنی پرسەکە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە شکست پێهێنانی  پرۆسەکە لە ئەنجامی و پەرتەوازە کردنی وزەو توانا ودابەش کردنی ئیرادەی میلەتەکەمان .ئەگەر هەر لایەنێکی سیاسی ئامانجی سەربەخۆییە. دەبێت رێگا راستەکە ئاشتەوایی و بونی بەڵگەنامەی یاسایی نوسراوە بۆ ئەوەی لەئاستی دەرەوەو ناوەوە لە پێگەی بەهێزی یاسایەوە بڕیار لە مافی چارەی خۆنوسین بدەین خاڵی بە‌هێزی گەلەکەمان بە پیشاندانی وێنەیەکی جوان لە پێکەوە ژیان و ڕێزدانان بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکانی ترو کەرامەتی هاوڵاتیان هەرێم.


خوێندراوەتەوە314
     گشت ووتارەکان