شەماڵ عەبدولوەفا

دز لە بازاری شێواو دەگەڕێ‌


دز لە بازاری شێواو دەگەڕێ...
(پەندێکی کوردی)

سەیرە مافیا و هەراجچیەکان باس لە ڕیفراندۆم و دەوڵەت دەکەن، لە کاتێکدا سەروەری یاسا کراوەتە ئاردی ناو دڕک، ئەرستۆ دەڵێت (گەر مرۆڤ لەیاسا و دادپەروەی جیا بۆوە، ئەوسا دەبێتە سوکترین گیاندارەکان) ، سەیرە هەراجچیەکانی نەوت و وەبەرهێنان و هاوڵاتی دەیانەوێت بەم دروشمانە خۆیان دەرباز بکەن لەم قەیرانە ئەخلاقیە گەورەیە، بەبێ ئەوەی هیچ مەعریفەیەکیان لەبارەی چاکەی گشتییەوە نەبێت، گەر دەوڵەت دروست بکەن دواتر دەبێت دەستورت هەبێت ئەوکات لەبەر دەم دو ئەگەردان :

١-دەوڵەتێک بە دەستوری دز ومافیا و یاسای سروشتی و دارستان... ئەمەیە  کە ئێوە دەتانەوێت.

٢-دەوڵەتێک بە دەستوری پرنسیپی هاوڵاتی بون.

ئەگەرێکیان ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت، ئەگەرەکەی تریان کە ئێوە ئەتانەوێت کە ئێمەش هەمومان سەرتان بۆ دانەوێنین بەڵام ئێمە بەم پرنسیپە کار دەکەین (گەر دەتەوێت سەربەرز بیت سەر دامەنوێنە بۆ هیچ کەسێک بەهەرهۆیەکەوە بێت چونکە لەوانەیە فرسەتی ئەوەت دەست نەکەوێت جارێکی تر سەر بەرز بکەیتەوە) عومەر موختار.

دەستوری هاوڵاتی بون سەری خۆتان دەخوات، کێ هەیە بڕوا بکات کە ئێوە دەوڵەتێک دروست بکەن کە سەری خۆتان بخوات کە دەوڵەتی هاوڵاتی بونە، ئێوە دەوڵەتێکتان دەوێت کە سەری هەمومان بخوات نەک هی خۆتان، هەردوکتان بەمافیاکانی دەور و بەرتانەوە.

خوێندراوەتەوە1094
     گشت ووتارەکان