تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
دەسەڵاتدارە سوڵتانییەکانی ھەرێم، بەھەموو زمانەکانی دونیا، لەناویاندا بە زمانی تورکیی و عەرەبیی و ئینگلیزیی، لەسەر تەلەفیزیۆن و لەناو کۆبوونەوە ئاشکرا و نھێنیەکاندا و لە رێگای تەلەفۆنەوە، بە ھەموو دونیا دەڵێن ”ریفراندۆم مانای سەربەخۆیی نییە“ و ”ئێمە لە عێراق جیانابینەوە“، کەچی بە زمانە کوردییەکەی خۆمان، ھەم بە کرمانجیی و ھەم بە سۆرانیی، بە کادرە ئیعلامییە بەستەزمانەکانی خۆیان گوتوە بقیرێنن و باس لە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی بکەن. ھەرکەسێکیش لەمە کەمتری ووت بە خائین و ناپەکی بکەن. دوورویی و درۆکانی ئەم نوخبە سوڵتانییە بە رادەیەک ئاشکرا و سەتحیی و بێپەردەن، مناڵێکیش باوەربە قسە و باسەکانیان ناکات. ئاخر شەرم نییە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەھانەیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوەبێت کەدەڵێن: ”دەمانەوێت بزانن میلەتەکەمان چی دەوێت؟“- قوباد تاڵەبانی وای بە کەناڵی تەلەفیزۆنی بی بی سی ووت-. ئاخر ھەرکەسێک لەسەر ئەم ئەستێرەیە ئەم قسەیە بکات، نابێت کورد خۆی بیکات، بەتایبەتی نابێت سەرکردایەتییەک بیکات کە زیاتر لە نیو سەدەیە بەناوی ئەو میلتەوە قسەدەکات و بەناوی ئەو میلەتەوە سیاسەت دەکات. چ عەیبەیەکی سیاسیی و ئەخلاقیی گەورەیە تۆ لە شەستەکانەوە سەرکردایەتیکردنت مۆنۆپۆڵکردبێت و خۆت بە نوێنەری ژمارە یەکەی میلەت بزانیت، کەچی لە دەیەی دووھەمی سەدەی بیست و یەکەمدا بڵێیت ریفراندۆم دەکەم بۆ ئەوەی بزانم میلەتەکەم چی دەوێت. شەرمە بە راستی شەرمە.....