تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
چەند ڕۆژێکە باس باسی ئەنجامدانی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕووسی وحکومەتی هەرێمە ، گوێم لەهەندێ کەس دەبێت بە بێ ئەوەی ئەلف وبێ لەئەنجامدانی گرێبەست ومەرجەکانی بزانێت هەرلەخۆیەوە باس لەشەفافی وسەرکەوتن و سودوقازانجی گرێبەستەکە دەکات، بەشێوەیەک خەریکە کۆمەڵگەش قەرزاربار دەکەن کە شایی ولۆغان ناگێڕن بۆئەو سەرکەوتن ودەستکەوتە گەورەیە کە دەوڵەتمەداران سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی بۆیان بەدەستهێناون. ئەوانەی کە زۆر باس لەشەفافی ئەم ڕێککەوتنە دەکەن ، باوەڵاممان بدەنەوە وپێمان بڵێن باشە کە ؛ ــ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەڕوسیا خۆی دەڵێت کە نە ئاگادارکراوم و نەپرسیشم پێکراوە و نەبانگهێشتیشکراوم بۆ ڕێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکە ، ئیتر تۆ چۆن لێرەوە بەدەپەنجە مۆری شەفاف بوونی بۆ لێدەدەی . ــ د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک زۆر بەڕاشکاوی ووتی کەئاگاداری ناوەڕۆکی گرێبەستەکەنیم و هیچیشم پێ نەوتراوە ،لەکاتێکدا بەشی زۆری ئەو نەوتەی گرێبەستی بۆکراوە هی سنوری پارێزگای کەرکوکە کەئەو سەرۆکی یەکەکارگێڕیەکەیەتی ئیتر پێم ناڵی تۆ بۆخۆت کردۆتە پارێزەری دەوڵەتمەداران . ــ نەپەرلەمانی کوردستان ونەهیچکام لەپەرلەمانتاران نەلە دوور نە لەنزیک ئاگایان لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکە نیەو نەبوە تەنانەت کورد واتەنی پرسەگورگانەشیان پێنەکراوە کەئەمەش ناشەرعی ونایاسایبونی گرێبەستەکە دەسەلمێنێت ونیشانەی گەورەی پرسیاریشی لەسەر دروستدەکات، کەچی تۆ وافێرکراویت کە لێرەو لەوێ هەر بەشان وباڵی گرێبەستەکەدا هەڵبدەیت. ئەم حکومەتە هێندە ناڕاستگۆو ناشەفاف بوە لەبەڵێن وکاروگرێبەستەکانیدا زەڕڕەیەک متمانەی بۆخۆی نەهێشتۆتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوەو ئەجێندای کۆبونەوەکەیان تایبەت بێت بەباسکردن لەچۆنیەتی ئەنجامدان وجێبەجێکردنی ڕێککەوتن وگرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم وکۆمپانیای ڕۆژنەفتی ڕووسی. بۆیە داواکارم لەستافی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی ئامادەبوو لەو کۆبونەوەیەدا زۆر ڕاشکاوانە قسەی خۆیان بکەن و چیتر بێدەنگی هەڵنەبژێرن ، و بشپرسن لەسەرۆک وجێگرەکەی ئایا نەدەکرا ئەم کۆبونەوەیە پێش واژۆکردنی گرێبەستەکە ئەنجام بدرایە ، بشپرسن ئەمەی ئێوە دەیکەن و دوای گرێبەستەکە لەگەڵمان کۆدەبنەوە ڕێک لەو پەندە کوردیە دەچێت کەدەڵێ لەپاش باران فەرەنجیم بۆچیە. خوازیارم دوای کۆبونەوەکە هەرهیچ نەبێت گەر هەموشتان نەبن کەدڵنیاشم نابن چەند کەسێکتان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازبکەن و پێمان بڵێن چیتان وت و چیتانکرد ، ئایا بڕواتان بەشەفافبونی گرێبەستەکە کرد ؟ ئایا پێتان وایەکەگرێبەستەکە لەپێناوی قازانجی خەڵکی کوردستاندایە یان ئەندامانی دوو بنەماڵەی کوردستان ؟