تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لەساڵێک و سێ مانگە بڕیاری ژمارە (٦٤)ی لەبەرواری ۳ ی شوباتی ۲۰۱٦بەواژۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرکردوە کە تایبەتە بە پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، کە ئەم بڕیارە جگە لەوەی گەورەترین زوڵم وستەم بوو لەبەرامبەر فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانکرا یەکێکیش بوو لە داهێنانە ناوازەکانی حکومەتی هەرێم و دەوڵەتمەدارە داهێنەرەکانیان. بڕیارەکە لە حەوت خاڵ پێکهاتووە کەمن تەنها باس لەدوانیان دەکەم ؛ لەخاڵی یەکەمدا ئاماژە کراوە بەپاشەکەوتکردنی ڕێژەیەک لە شایستەداراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، کە لە ڕاستیدا لەجیاتی ڕێژەیەک لەپاشەکەوت ڕێژەیەک لەموچە دەدرێت بەبەشێکی زۆری فەرمانبەران و موچەخۆران. کە پاشەکەوتەکە لە ۱٥٪ وە دەست پێدەکات بە۷٥٪ کۆتایی دێت. لەخاڵی پێنجدا هاتوە کە خشتەی پاشەکەوتکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی مانگانە چاوخشاندنەوەی بۆ دەکرێت بەڕەچاوکردنی داهاتی مانگانەی وەزارەتی دارایی وئابوری. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کاتێ ئەم ستەمی پاشەکەوتە نەک سیستمی پاشەکەوت ئەم بڕیارەی بۆدەرچوو نرخی بەرمیلێک نەوت(۲٦بۆ ۲۷) دۆلاربوو بەڵام خۆ لەئێستادا بەرمیلێک نەوت نرخەکەی لەسەروو( ٥۰) دۆلارەوەیە ئەی بۆچی نەک مانگانە چاوتان پیا نەخشاندەوە ، وا (۱٥)مانگە خۆتان لەبڕیارەکە کردۆتە کەڕڕەی شەربەت . کە زاراوەی بەشێوەی مانگانەم بینی ڕێک وڕاست زاراوەی لادانی کاتیم هاتەوە بیر کەحکومەتی هەرێمی کوردستان کاتێ کە پڕۆژەیەکی لەسەر شەڤامێک دروست دەکرد یان جێبەجێیدەکرد لەسەر چەند لەوحەیەک بۆئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران لێیدەنوسرا ئاگاداربە لادانی کاتی هەیە یان لەپێشت لادانی کاتیە ،بەڵام ئەم لادانی کاتیە زۆرجار ساڵی تێدەپەڕاندو کاتی دەبوە هەمیشەیی. بۆیە لێرەدا ڕووی پرسیار دەکەمە کۆی ستافی ئەنجومەنی وەزیران ولێیان دەپرسم ئەم بڕیارەی خۆتان لێدیارە یان وێنەی قەیرانەکان ئەمیشتان بیرچۆتەوەوبێ ئاگان لەدەرکردنی بڕیارێکی لەوشێوەیە ؟ ئایا هیچ وەزیرێک یان ئەندامێکی لێژنەی باڵای ئابوری لەسەر ئەم ستەمە بەردەوامەی حکومەت کەلەفەرمانبەرانی کردوەو بەبەردەوامیش دەیکات ، داوای کۆتایپێهێنانیتانکردوە ؟ ئایا لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۷ وەکەستان دەزانن داهاتی فرۆشی نەوت ،بڕی هەناردەی نەوت چەندەو چۆنە ؟ ئایا نەتان پرسیوە ئەرێ خێرە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان پێنج مانگە هیچ ڕاپۆرتێکی لەسەر فرۆش وداهاتی نەوت بڵاونەکردۆتەوە؟ بۆیە هەقە ئێوەی ستافی ئەنجومەنی وەزیران وئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لەئاست ئەم بێ باکی و ستەم وزوڵمەی کە لە هاوڵاتیان وفەرمانبەران دەکرێت بێنە دەنگ و لانی کەم بۆجارێک داوای کۆبونەوەیەکی نائاسایی بکەن لەسەرۆک وجێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وبە ڕاشکاوی پێیان بڵێن بەسە زوڵم وستەم وپاشەکەوتکردنی موچە . هیواخوازم بتوانن لە ئێستادا کە پەرلەمانی کوردستان پەکیخراوە وناتوانێت بەکاری ڕاستەقینەی خۆی هەستێت ، ئێوە لانی کەم بێنە دەنگ و بەگژ بڕیارێکی لەوشێوە بچنەوە چونکە کۆمەڵگا هێندە پڕکێشەبووە خەریکە شیرازەی خێزان و تاکەکانی کۆمەڵ بەتەواوی تێکدەچێت ولەبەریەک هەڵدەوەشێتەوە . تکا دەکەم بەتاک بوە یان بەتیم لەسەر ئەم بڕیارە بێنە دەنگ وچیتر بێدەنگی هەڵمەبژێرن و مێژوویەک بۆ خۆتان تۆماربکەن .