تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ئەم کۆتایی ھەفتەیە بەشێکی زۆری رۆژنامەکانی ئەوروپا پێداچونەوەیان بۆ سەد رۆژی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترامپ لە ئەمەریکا کرد، من وەک پیشەی ھەمیشەییم ئەم بەیانییە دو رۆژنامەی ھۆڵەندیم خوێندەوە کە ئەم وێنەیەیان بۆ ئەو سەد رۆژەی تەمەنی دەسەڵاتی ترامپ کێشاوە: یەکەم: ترامپ بەڵێنی دروستکردنی دیوارێکی گەورەی دا لەنێوان ئەمەریکا و مەکسیکدا. ئەم بەڵێنە لە ئێستادا ھەم لەناو کۆنگرێسی ئەمەریکیدا ھەواداری زۆری نییە، ھەم ئەو پارەیەی کە پێویستە بۆ دروستکردنی بونی نییە. ترامپ بەڵێنیدا حکومەتی مەکسیکی ناچاربکات خۆیان پارەی دروستکردنی دیوارەکە بدەن، بەڵام ئەم حکومەتە نەک ھەر ئەم خواستەی ترامپی رەفزکردوە، بەڵکو بەشێک لە ناوچە سنورییەکانی ئەمەریکا خۆشیان زۆر دژ بە دروستکردنی ئەو دیوارەن، چونکە قوتکردنەوەی ئەو دیوارە جوڵەی بازرگانیی نێوان ئەو ناوچانە و دونیای دەرەوە وێران دەکات. دروستکردنی ئەو دیوارە پێویستی بە (20) ملیارو (600) ملیۆن دۆلارە، ئەوەی تا ئێستا کۆکراوەتەوە تەنھا بیست، (20) ملیۆن دۆلارە. دوەم: ترامپ بڕیای دابو کە (75%) یاسا بریۆکراسییەکان بگۆڕێت کە لە دیدی ئەودا کێشەیان بۆ ئابوریی ئەمەریکا دروستکردوە. لەمەشدا ھەندێک یاسای دەستکاریکردوە، بۆ نمونە ئێستا ئەوانەی لە بواری کانزاکاندا کاردەکەن دەتوانن بەرماوە و پاشەڕۆی کارەکانیان فڕێبدەنە ناو روبارەکانی ئەمەریکاوە. ئەوانەی کە لەڕوی دەرونییە بیمارن و کێشەی سایکۆلۆژیان ھەیە دەتوانن بە ئاسانی چەک و تەقەمەنی شەخسی بکڕن. ھەروەھا ترامپ بەشێک لەو یاسایانەشی ھەڵوەشاندۆتەوە کە بەرگریی لە ژینگە و پاراستنی دەکەن. سێھەم: ترامپ بەڵێنی ئەوەیدا سزای وڵاتی چین بدات و بەوە تاوانباریی کرد کە پارەکەی خۆیان بە ئەنقەست لاوازدەکەن بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین دۆلار بکڕن. بەڵام ترامپ دوای سەردانی سەرۆکی چین بۆ ئەمەریکا لە مانگی چواردا لە ھەمو ئەو شتانە پەشیمان بوەوە. چوارەم: ھەڵوەشاندنەوەی یاساکانی ئۆباما سەبارەت بە تەئمینی تەندروستیی بۆ (20) ملیۆن ئەمریکیی. ترامپ لەمەشدا سەرنەکەوتەوە و بەشێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمەریکیی دژیەتی. پێنجەم: ترامپ بڕیاری قەدەغەکردنی ڤیزای ئەمەریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک دەرکرد، بەتایبەتی لە چەند وڵاتێکی موسڵمان، بەڵام ئەم بڕیارەشی سەرینەگرت و لەلایەن دادگاکانی ئەمەریکاوە ھەڵوەشێندرایەوە. شەشەم: ترامپ بڕیاریدا کە ئەمەریکا توشی ھیچ جەنگێک نەکات، بەڵام لە ماوەی رابردودا بە گەرمی لە سوریادا چالاکە و لە دۆخی بەرپاکردنی جەنگدایە. بڕیاری ئەوەش دراوە کە (5) ھەزار چەکداری زیاتر رەوانەی سوریا بکەن. حەوتەم: ترامپ مژدەی ئەوەی دا کە لەماوەیەکی کورتدا کۆتایی بە داعش بھێنێت، تا ئێستا ئەم مژدەیەشی جێبەجێ نەبوە، بەڵام کوردەکانی سوریای ھەڵبژاردوە وەک ھێزی سەرەکیی بۆ بەگژاچونەوەی داعش. لەمەشدا گوێی بەوە نەداوە کۆمەڵێک کێشەی لەگەڵ تورکیادا بۆ دروست ببێت.