تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
"هەر هێزێک ڕابردووی کردە موڵکی خۆی. لەوە بترسە ئایندەش لەسەر مناڵەکانی تاپۆ بکات"ئاراس فەتاح. کاتێک تەماشای دۆخی سیاسی وئابووری ئێستای هەرێم و وئاستی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتییان دەکەیت. زۆر بەڕوون و ڕاشکاوانە درک بەو ڕاستییە دەکەین ئەم واقیعە دژوار و نەویستراوەی خەڵکی کوردستانی تێکەوتووە ڕۆژانە بەئازاری کوشندەوە ژیان بەڕێ دەکەن . هیچ جۆرە گومانێکی تێدا نییە ئەم هەلومەرجەی ئێستا.. بەپلەی یەکەم و سەرەکی سیاسەتی کورتبین و خۆشخەیاڵی و حەزی خۆسەپێنی لایەنێکی سیاسییەوە سەری هەڵداوە کە(پ.د.ک)ە کەناوبەناو ئەم هێزە بۆ لەبیربردنەوەی کێشە سەرەکی و جەوهەرییەکانی هەرێم و دوور لە دنیابینی نیشتیمانی بانگەشەی خەیاڵپڵاوی سەربەخۆی و گشتپرسی دەکات، کەبەڕای چاودێرانی سیاسی و ڕوناکبیر و ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆیی و جیهانی ئەو هێزە تەنها توانای گەیشتن بە ئۆتۆنۆمی هەیە یان ڕاستترە بڵێین ویستی دەسەڵاتخوازی و میرنیشنی ناوچەی بچوکی هەیە نەک ئامانجی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی. پرسیار ئەوەیە هەر دوێنی بوو بێ گوێدانە و ڕێزگرتن لە ئیرادە ڕۆڵی لایەنەکانی دیکەوە دار وبەردی حوکومڕانی هەرێمیان بەسەریەکەوە نەهێشت وێرانی کرد. پێ دەچێت ئەو هێزانەی زۆر خۆشخەیاڵ بن بە بەیت و بالۆرەکانی پارتی، لەوانەیە زاکیرەیان لاوازبێت، یان لەپێناو هەندێک دەستکەوتی حزبی و شەخسیدا. خۆیان لە گێلی و کاڵفامی بدەن. بەشێوەیەک لوتبەرزی پارتی هەمو سنورەکانی ئیرادەی کۆمەڵگە وعورفی ناوخۆی و نێودەوڵەتی تێکشاندوە و لەشەرعیەت و بەهاکانی داوە. بەلۆژیک لولەیی تەڤەنگەکان و بەخەیاڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆوە پەلاماری پەڕلەمان سەرۆکەکەی و بەشێک لە پەرلەمانتار و وەزیرەکانی داوە و بو جارێکی دیکە سنوری دێگەڵەی تۆختر کردەوە . دواجار گرنگە بزانین ئەمە ماهیەتی ونەهجی و تێکدانی یەک ریزی نیشتیمانی ئەو هێزەبێت.. نازانم بە چ پێودانگێک لایەنە پاشکۆکانی پارتی ئومێدییان لەسەر ئەو هێزە هەڵچنیوە؟ یاخود کێ و کام دامەراوەی شەرعی ئەو مافەی داوە بەهێرێک کە خۆی بکاتە خاوەنی پڕۆژەی ڕیفراندۆم . ئەو ڕەوایەتی گەلە خاوەنی پروژەی ریفراندۆمە. نەک ئەو هێزەی بەدرێژایی تەمەنی سیاسی خۆی بۆتە بەڵا و نەگبەتی بەسەر خەڵک و نیشتیمانەوە. کەواتە دواجار دەکرێت دەست لە گەوجاندنی میللەت هەڵگرن بیر لە چارەسەری نەهامەتی و ئازارەکانیان بکەرەوە واز لەسیاسەتی پاوانخوازی و داگیرکاری بێنن ئەوسا وەرە سەرباسی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان.