تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
(ستراتیژی فكری فاشستی، له‌سه‌ر ئینكاری سیسته‌م دروستبوه).. به‌ختیار عه‌لی بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌جه‌وهه‌رو شوناسی پارتی تێبگه‌ین زۆرگرنگه له‌ڕوانگه و ره‌هه‌ندی مێژویی و بونیادییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی لۆژیكی بابه‌تیانه‌ی بۆ بكه‌ین. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین پارتی به‌عەقڵ و فۆرمێكی ته‌قلیدی ساڵانی شەستەکان ده‌ڕوانێتە پرۆسه‌ی سیاسه‌ت و ژیانی حكومڕانی و دواجار ئه‌م جۆره ئایدیایه توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌پێوه‌ره فكریی و بنه‌ما دیموكراتییه‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاسادا بیربكاته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناوخۆی خۆی و هێزه‌كانی دیكه و كۆمه‌ڵگه‌دا بكات. ئه‌م هێزه له‌روانگه و پێودانگی نه‌زعه‌ی پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتگەری و شمولی هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه و ئامانجی سەرەتاو کۆتایشی ئیحتیكاری ده‌سه‌ڵات و ئابوریی كوردستان بوه و مانه‌وه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوە بۆ پارتی تا ئه‌به‌د بخرێته ده‌ره‌وه‌ی جه‌ده‌ل و گفتوگۆی یاسایی و دیموكراتی و ئه‌خلاقیه‌كانه‌وه. ئه‌مه ئەو راستییە زیندوەمان پێ ئه‌ڵێت ئۆباڵی كۆی قه‌یران و ئاریشه‌كانی هه‌رێم له‌ئه‌ستۆی خودی پارتی و هەروەها لاوازی هێزەکانی دیکەدایە. هه‌ڵبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌كانی هه‌رێم له‌دنیا بینی ئه‌و عه‌قڵیەتە شوناسی ئه‌و هێزه‌مان پیشان ئه‌دات و پێیان وایه هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌زعەیەی، ده‌چێته چوارچێوەی خانه‌ی خیانه‌تی نیشتیمانی و كوفری سیاسیه‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه تاكڕه‌وه و دیكتاتۆریه‌تەی پارتی گه‌یشتوەته ئاستێك، هیچ جۆره جیاوازیەكی سیاسی و فكری له كوردستان قبوڵ نه‌كات، دەبینن چۆن ساڵ و مانگ هەفتە نەبوە لەسەر ئازادی رادەبرین و رەخنەگرتن لە کردار و سیاسەتەکان پارتی چەندان رۆژنامەنوس و نوسەر و هەڵسوڕاوی سیاسی تیرۆر نەکرێن یان راپێچی زیندان و شاربەدەر نەکرابن. دۆگمایی و كاڵفامی عه‌قڵیه‌تی پارتی له‌وه‌دایه پێیوایه هۆشیاری و جیهانبینی خه‌ڵكی كوردستان بۆ دنیای سیاسه‌تكردنی و حكومڕانی گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه، پێیوایه هێشتا هه‌ر ساڵی شەستەکانە. شەرمە لەم سەردەم نوێیەدا تائێستاش هێزێک بەپاشخانی بیری خێڵەکیی بڕوانێتە هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هەرێم و خەیاڵی سەربەخۆیشی هەبێت؟! زۆر رونە پارتی سیاسەتی بە مێگه‌لکردنی میللەت و حیزب و لایه‌نه سیاسه‌كانیش به‌خزمه‌تكارو پاشكۆی خۆی زانیوە. لەو سۆنگەیەوە به‌ختیار عه‌لی له‌كتێبی ره‌خنه له‌عه‌قڵی فاشیزم ئه‌م سێ مه‌رجه سه‌ره‌كییه ده‌كاته پێوه‌ر بۆ فاشیزمی هه‌رهێزێك. یه‌كه‌م/ دیارده‌ی مێگه‌ل دروستكردن دوه‌م/ دروستكردنی كه‌مایه‌تیه‌كی گوناهبار سێیه‌م/ مۆنۆپۆڵكردنی راگه‌یاندن ئێمه دو مه‌رجی تریش بۆ بیركردنه‌وه‌ی پارتی زیاد ئه‌كه‌ین، یه‌كه‌م/ بونی خاوه‌ن میلیشای چه‌كدار، دوه‌م/ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئابوری و دارایی و سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم. بێگومان ئه‌م روحیه‌ته‌ی پارتی وایكردوه نه سیاسه‌ت و نه فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ری حكومڕانی و نه پڕەنسپه دیموكراسیی و مه‌ده‌نیه‌كان هیچ مانا‌و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌مێنت. كرداری دژه دیموكرات و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی پارتی ده‌ریخست كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی دیموكراسی و دامه‌زراندنی حكومی یاسا‌و هاوڵاتیبونه‌و دواجاریش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دنیابینیەی پارتی، دۆخی هه‌رێمی بۆ چه‌ندان ساڵی تر گه‌ڕانده‌وه دواوە. بۆیە دەبێت هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بخرێته‌گه‌ڕ بۆ چڕكردنه‌وه‌ی گوشاره ناوخۆی و ده‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر پارتی و بخرێته‌وه نێو چوارچێوەی ململانێی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و یاساییەوە، چیتر رێگه نه‌درێت له‌سه‌ر نیفاقی سیاسی و عه‌قڵیه‌تی ئیحتكاری سیاسی و ئابوری به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لانی کەم له‌سایه‌ی درێژەپێدەری ئه‌و عه‌قڵه‌یه‌ته‌وه خه‌ونی گه‌یشتن به كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی خۆشگوزرانی و دیموكراسی و ژیانی ئازاد و مه‌ده‌نی نه‌بنه یۆتۆبیا.